چەند ئامۆژگارییەک بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی و جووتبوون
- نەریتە ڕۆتینییەکان لەگەڵ ژنەکەتدا ببڕە لە کاتی پێک گەیشتن و جووتبووندا ئەمەش بە گۆڕینی کات یان شوێن یان بارودۆخ یان بە گۆڕینی هەموویان.
- هەرچی باسکرا لەبارەی جووتبوونەوە دانی پێدامەنێ و بە ڕاستی مەزانە، چونکە ئەمە وتەیەکە و زێدەڕەویشی تێدا کراوە، جا لە مافی خۆی زیاتر پێ مەدە و ئەندازەی خۆی بۆ دانێ لە ژیانتدا.
- دەرگای گفتوگۆ و خۆشەویستی بکەوە لەگەڵ ژنەکەتدا پێش پێک گەیشتن و جووتبوونتان و کرداری جووتبوون بە زۆری ئەنجام نەدرێت.
- ژن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کاتی پێک گەیشتن و جووتبووندا نابێ هیچ کات پشت گوێ بخرێت، چونکە ئەو شارەزاترە لە پیاو و بە بنکەکانی کاریگەریبوون و ئارەزوو و تام و چێژ وەرگرتن لێیان، کەواتە با ژن یارمەتیت بدات.
- پێویستە خۆیان دڵنیا بکەنەوە لەوەی ئاخۆ ئەندامی زاوزێیان باشە و دەتوانێت کار و فەرمانی خۆی بە جێ بگەیەنێت یان نا.
- هەندێک جار لاوازی سێکسی نەخۆشییەکی بۆماوەییە لە بنەماڵەکەی و پێویستی بە پشکنین و چارەسەرکردن هەیە.
- پێویستە خۆ ڕزگار بکەن لە کێشە و گرفتەکان و دڵەڕآوکێ و گرژی و توندبوونی ڕەگەکان، چونکە کێشەکان زۆرتر دەبنە هۆکاری تەواونەکردنی کرداری جووتبوون و تووشبوون بە لاوازی و بێ توانایی سێکسی.
- دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە زینا و داوێن پیسی و نەریتی خۆتێکردن بە ڕێگای (خوە نهێنییەکە)، تا لێرە و لە دوا ڕۆژیشدا ساغ و تەندروست بین.
سەرچاوەکان
516 بینین