هۆکاری ئەندامی کاریگەر لەسەر توانای جووتبوون

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-02:41:00 - کۆدی بابەت: 4700
هۆکاری ئەندامی کاریگەر لەسەر توانای جووتبوون
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ئەو هۆکارانەی کاریگەرن لەسەر توانای جووتبوون

  1. جووتبوونی یەکسەر لە دوای خواردن، چونکە خوێن بەرەو تەواوکردنی کاری هەرس کردن لە ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان دەڕوات، کەمتر دەڕوات بەرەو مێشک و لایەنەکانی تر، جا بۆیە مرۆڤ لەو کاتەدا تووشی ماندووبوونێکی زۆرتر دەبێت بۆ تەواوکردنی کرداری جووتبوونەکەی، و زۆر جاریش هەر شکست دەخوات و پێشی تەواو ناکرێت. جا هەر بۆیە پێویستە لێرەدا ماوەیەک دوای نان خواردن بوەستین و تاکو خوێن بگەڕێتەوە بۆ ئەندامەکانی تری لەش تا ئەندامی نێرینەیی ئەوەندە هەڵسێت کە بتوانێت کردارەکە بە جوانی و تێر و تەواو ئەنجام بدات.
  2. ئاڵۆزی و تێکچوونی باری سووڕی خوێن بە هۆی پەیدابوون و پێکەوتنی ئازارێک لە حەوز یان گیرانی دەمارێکی سەرەکی ئەویش بە هۆی لێدانی خوێنی یان ڕەقبوونی لە ناو دەمارێکدا ئەمەش کاریگەری خۆی هەیە لەسەر چەندێتی خوێنی ڕۆیشتوو بۆ ئەندامی پیاوەکە و دواتر کاریگەری دەبێت لەسەر کرداری هەستان و ڕەپبوون و تەواوکردنی کرداری جووتبوونەکە.
  3. بەکارهێنانی هەندێک دەمان کە کاریگەریان هەیە لەسەر خاوکردنەوەی جەستە بە گشتی و ئەندامی نێریینەیی پیاوەکە بە تایبەتی هەندێک لەو دەرمانانە وەک دەرمانەکانی چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە نموونە حەپی لازیکس و ئادیکرین و کاتابریس و ئاندرال و ئازیدرکس و ئاداکتون دەرمانەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان و هێواش کەرەوەکان زۆربەی ئەم دەرمانانەش یارمەتی دەرن بۆ خاوکردنەوە وەک تۆفرانیل فالینیل و ماریلال.
    هەندێک دەرمانی دیکەش هەر لەو بارەوە هەن وەک لانوکسین و تاجامیت و تاگامیت و بینادریل و بروبانسین.
  4. دابەزینی هۆرمۆنەکانی نێرینەیی لە سنووری سروشتی خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئارەزووی جووتبوونی پیاوان و خاوکردنەوەی ئەندامی نێرینەیی کە ئەویش دەبێتە هۆی نەتوانینی کرداری جووتبوونەکە یان تەواونەکردنی.
  5. تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، کە ئەویش سەردەکێشێت بۆ دروست بوونی چڵکێکی بەردەوام لە ڕەگەکان و بەتایبەت ئەو ڕەگەی هەڵدەستێت بە دەرخواردانی ئەندامی نێرینەیی و کاریگەریی هەیە لەسەر وەڵآم دانەوەی ورووژێنەرەکان، جا بەم هۆیەوە کز و لاواز و بێ هێز دەبێت و وەک پێویست ناتوانێت هەڵ بستێت و ڕەپ ببێت. هەندێک جاریش نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆکارێکی کاریگەر لەسەر دڵ و دەروونی کەسەکە و خەڵکیش وای بڵاو دەکەنەوە کە ئەم نەخۆشییە چارەسەری هەر نییە، جا هەر بۆیەشە تووشی جۆرێک لە حاڵەتی خەمۆکی و سەر ئێشە دەبێت، ئەو دوانەش هەر یەکەیان کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر لاواز کردنی توانای سێکسی و جووتبوون. هەروەها ئەم نەخۆشییە جاری وا دەبێت ببێتە هۆکاری لاوازی جەستەی نەخۆشەکە بە گشتی، جا ئەم لاوازییەی کاریگەری بنەڕەتی زۆرتری دەبێت لە خودی نەخۆشییەکە.
  6. قەڵەوی زۆر و لە ڕادە بەدەر ئەویش سەردەکێشێت بۆ لاوازکردنی ئەندامەکانی جەستە بە گشتی و دڵ و دەمارەکانی خوێن بە تایبەتی، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هێز و توانای لاشە و جەستە بە گشتی و توانای جووتبوون بە تایبەتی. زۆر دەرمانەکانی چارەسەری کێش و قەڵەویش کاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر توانای سێکسی و جووتبوون.

کاریگەری دەرمانە سێکسیەکان

  • هۆرمۆنێکن کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕژێنەکان (غودە) بە گشتی.
  • دەرمانێکن ئارەزووی خواردن و تەپ و خاودەکەنەوە.
  • یان دەرمانەکان دەبنە هۆی میزکردنی زۆرتر. 

کە ئەمانەش یان بێ کەڵک و سوودن بۆ جەستە بە گشتی و یان کاریگەریەکی نەرێنییان هەیە لەسەر جەستە و توانا و لەش ساغی گشتی و توانای سێکسی و جووتبوون بە تایبەتی.


سەرچاوەکان



437 بینین