لەبیرچوونەوەی لەناکاو و هۆکارەکانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-23:39:00 - کۆدی بابەت: 4597
لەبیرچوونەوەی لەناکاو و هۆکارەکانی
نەخۆشییە دەروونییەکان

لەبیرچوونەوەی لەناكاو

كێشەی لەبیرچوونەوەی لەناكاو یەكێكە لە نیشانە باوەكانی ئەم سەردەمەی كە تێیدا دەژین، كە منداڵ و گەنج و گەورەكان پێوەی دەناڵێنن، ئەم كێشەیە دروست دەبێت لە ئەنجامی لاوازی بیركردنەوە و لەدەستدانی توانای بیركەوتنەوەی شتەكان بۆ ماوەیەكی كاتی و لەناكاو، كە دەكرێت ببێتە هۆی دوودڵی و شڵەژان و دروستبوونی فشار لە كەسەكەدا، دەكرێت بڵێن هۆكارەكانی ئەم لەبیرچوونەوەیە پەیوەندی بە كێشە و فشارەكانی ژیانەوە هەیە، هەروەها دەكرێت بەبۆنەی چوونە تەمەنەوە تووشببیت.

هۆكارەكانی لەبیرچوونەوەی لەناكاو 

كێشەی لەبیرچوونەوەی لەناكاو پەیوەندی بە چەند هۆكارێكی دەروونی و تەندروستییەوە هەیە كە دووچاری كەسەكان دەبێتەوە، لە گرنگترین هۆكارەكانی لەبیرچوونەوەی لەناكاو بریتییە لە:

  • كێشەی كەمخەوی یان بەدەست نەهێنانی كاتژمێری پێویستی خەوتن كە هۆكارن بۆ دروستبوونی لەبیرچوونەوەی لەناكاو.
  • وەرزش نەكردن بەپێی پێویست بۆ هێشتەنەوەی مێشك و جەستەت بە تەندروستی، لە تاقیكردنەوە پزیشكییەكاندا دەركەوتووە كە بە لایەنی كەمەوە لە هەفتەیەكدا پێویستت بە 150 خولەك وەرزشكردن دەبێت.
  • توشبوونی حاڵەتی دەروونی و فشار و دوودڵی، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای تەركیزكردن و لاوازكردنی توانای بیركەوتنەوە.
  • ئەو ئافرەتانەی كە چوونەتە تەمەنی نائومێدییەوە زیاتر ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوەی لەناكاویان هەیە، كە ئەمەش بەبۆنەی گۆڕانكاری هۆڕمۆنەكان و كەم بوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجینەوەیە، هەروەها ئەم لەبیرچوونەوەیە توشی ئەو كەسانە دەبێت كە تەمەنیان زۆرە.
  • خواردنی هەندێك دەرمان كە دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە، وەك دەرمانی دژە هێستامین كە بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی هەستیاری، یان خواردنی ئەو دەرمانانەی كە چارەسەری خەمۆكی دەكەن (Selective serotonin reuptake inhibitors-SSRIs).
  • زیادەڕۆیی كردن لە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، كە وا لە كەسەكە دەكات تەركیزی لەدەستبدات و هەمیشە خەیاڵی لای مۆبایل و ئینتەرنێت بێت.
  • خواردنی خواردنە خێرا و ئامادەكراوەكان، هەروەها كێشانی جگەرە و خواردنەوەی زۆری خواردنەوە گازی و كحولییەكان، كە هۆكاری سەرەكین بۆ لەبیرچوونەوەی لەناكاو.
  • توشبوون بە نەخۆشییەكانی كە كاریگەریان لەسەر مێشك هەیە وەك: جەڵتەی مێشك، كە دەبێتە هۆی لاوازكردنی كارەكانی مێشك، كە ئەمەش بەبۆنەی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆكسجینی گەیشتوو بە مێشك.
  • كەمبوونەوەی ڤیتامین (B12)، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ثایامین (Thiamine) كە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە چالاكییەكانی مێشكدا.

چارەسەركردنی لەبیرچوونەوەی لەناكاو بە دەرمانە گیاییەكان

  • دەنكە هەڵاڵەی ڕووەكەكان یارمەتی كێشەی لەبیرچوونەوەی لەناكاو دەكەن و هیلاكبوونی مێشك ناهێڵن.
  • تۆوی گەنم، كاهو، سپێناخ. تەماتە، بادام و بوندوق دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (E) كە یارمەتی مێشك دەدەن و چالاكی دەكەن.
  • تێكەڵكردنی زەنجەفیل و ڕەشكە و هەنگوین، پاشان خواردنی بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا.
  • دارچین یارمەتی چالاككردنی مێشك دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر كەمدەكاتەوە.
  • خواردنی مێوژ یارمەتی بیركەوتنەوە و بەهێزكردنی مێشك دەدات چونكە ڤیتامین (A) و (E) تێدایە.
  • خواردنی خەرشوف (الخرشوف- Artichokes) یارمەتی چالاككردنی مێشك دەدات.
  • خواردنی میوەكان بەشێوەیەكی گشتی یارمەتی بەهێزكردنی مێشك و كێشەی لەبیرچوونەوەی لەناكاو دەدات، بەتایبەتی بلوبێری (Blueberries) كە دژە ئۆكسانەكانیان تێدایە مێشك دەپارێزن لە نیشانەكانی پیربوون.
  • جینسینگ و ئۆمێگا 3 لەو ماددە سەرەكیانەن كە مێشك لە لاوازبوون دەپارێزن و تەركیز زیاد دەكەن.


سەرچاوەکان



740 بینین