نۆ دەستەواژەی هەڵە کە نابێ لە کاتی قسەکردن بەکاریان بهێنین

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-22:26:00 - کۆدی بابەت: 4593
نۆ دەستەواژەی هەڵە کە نابێ لە کاتی قسەکردن بەکاریان بهێنین
هەڵسوکەوت و ئه‌تەکێتی کۆمە‌ڵایە‌تی

نۆ دەستەواژە کە کەسانی زیرەک هەرگیز لەکاتی قسەکردندا بەکاری ناهێنن

هەندێک جار کەسانی تر قسەکانمان بەجۆرێک تێدەگەن و شیکردنەوەی بۆ دەکەن کە ئەسڵەن مەبەستمان ئەوە نەبووە، کاتێک بەبێ گوێپێدان شتێک دەڵێیت قسەکەت هەستێکی ناخۆش بۆ بەرامبەرت دروست دەکات، ئەم کێشانە کاتێک ڕوودەدەن کە ئێمە ڕای خۆمان لەسەر شتێک دەڵێین کە ئاگاداری نین و لێی نازانین، قسەکردنمان پێویستی بە ئاگاداربوون هەیە کە زۆر جار کاریگەری زۆر خراپ دەکەنە سەر هەست و دەروونی مرۆڤەکان.

دامەزراوەی (Talent Smart) بە پشکنینی (IQ) واتە ڕێژەی هۆشیاری مرۆڤ لەسەر یەک ملیۆن کەس، دەریخستووە کە هۆشیاری مرۆیی توانایەکە کە زۆرینەی خەڵک بێئاگان لێی، ئێمە تووشی کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆشیاری بووینەتەوە چونکە زۆربەی جار ئەو قسانەی کە دەمانەوێت وەڵامی بەرامبەریان پێ بدەینەوە، سەرنجمان لەسەر کاریگەری قسەی خەڵکییە لەسەر خۆمان، بۆیە زۆربەی جار بۆچوونی بەرامبەر گرنگ نییە بەلامانەوە، ئەم بابەتە کێشە دروست دەکات چونکە مرۆڤەکان ئاڵۆزن ئێوە ناتوانن بەبێ سەرنج و پەیوەندی زۆر لێیان تێبگەیت.

هەر بۆیە کەسانێک کە ئاستی ڕۆشنبیریان بەرزە و هۆشیاریان زۆرە، ئاگادارن تا هەندێک کات هەندێک دەستەواژە بەکارنەهێنن، لە خوارەوە نۆ دەستەواژەی خراپە کە دەبێت لێیان دوورکەوینەوە.

چەند ماندوو دیاریت!

کەسانی ماندوو لەلایەن خەڵکەوە بەهیچ شێوەیەک سەرنجڕاکێش نین، بە گشتی چاوێکی ماندوو و قژێکی شێواویان هەیە، تەرکیزیان نییە و خراپ دەردەکەون، وتنی ئەم دەستەواژەیە بەم کەسانە واتە تۆ ئەم سیفەتانەت تێدایە
لەجیاتی ئەم دەستەواژە بڵێن (هەموو شتێک باشە؟) 
هەندێک کەس کاتێک دەبینن کەسێک شێواو و ماندوو دەردەکەوێت، دەیانەوێت یارمەتی بدەن بۆیە دەڵێن ئایا هەموو شتێک باشە؟ 
لەجیاتی ئاماژەکردنێکی ڕاستەوخۆ بۆ حاڵی کەسەکە تەنها حاڵی بپرسن، کە دەربکەوێت لەڕوانگەی ئەوەوە کە تۆ کەسێکی دڵسۆز و باش دەردەکەویت نەک گەمژە.

وای چەند لاواز بوویت!

دیسانەوە دەستەواژەیەک کە باش دەردەکەوێت بەڵام وانییە، ئەم ڕستەیە ئەو هەستە بە بەرامبەر دەدات کە کەموکوڕییەکی هەیە، وتنی دەستەواژەی (چەند لاواز بوویت) دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسی بەرامبەر وابیرکاتەوە کە پێشتر قەڵەو یان خراپتر و ناشرینتر بووە، لەجێی وتنی ئەم دەستەواژەدا ئەمە بڵێن باشترە (زۆر جوان دەردەکەویت) ئەم دەستەواژەیە زۆر باشە، هەوڵبدەن لەجێی بەراورکردنی ئێستای کەسەکە بەڕابردووی تەنها باسی ئێستای بکەیت و ئاماژە بە شێوەی پێشووی نەدەیت.

شایەنی لەمە زیاتری

کاتێک کەسێک لە پەیوەندیەکی خۆشەویستی یاخود کاریدا نەماوە و هاتۆتە دەرەوە، وتنی ئەم دەستەواژەیە بەو واتە ئەو هەڵبژاردنێکی گونجاوی نەبووە و سەلیقەیەکی باشی نەبووە، لەجێی وتنی ئەم دەستەواژەدا پێی بڵێ (خۆی زەرەری کردووە) ئەم دەستەواژەیە نیشانیەکی گەشبینانە و باشە بۆی.

تۆ هەمیشە...، یان تۆ هیچ کاتێک....

هیچ کەسێک هەمیشە یاخود هەرگیز کارێک ئەنجام نادات، کەسەکان خۆیان تەنها لەیەک شوێندا نابینن، هەر بۆیە نابێت ئاوا وەسفیان بکەیت، ئەم دەستەواژەیە وای لێدێت کە کەسەکە حەز نەکات قسەی تۆ ببیستێت و گوێت بۆ بگرێت، ئەمەش حاڵەتێکی زۆر خراپە، چونکە تۆ کاتێک ئەم دەستەواژەیە بەکاردەهێنت کە دەتەوێت شتێکی گرنگ بڵێیت، لەجێی ئەم دەستەواژەیە بە سادەیی بە کەسی بەرامبەرت بڵێ کە چ کارێکی کردووە و بەڕای تۆ هەڵە بووە، ڕاستیەکە بڵێن و ئەگەر ئەم کارە هەر بەردەوام دووبارە بوویەوە دەتوانیت بڵێیت (وادیارە تۆ زۆربەی کات ئەم کارە ئەنجام دەدەیت) یان (تێگەیشتووم کە تۆ زۆرینەی کات ئەم کارە ئەنجام دەدەیت). 

بەنیسبەت تەمەنەتەکەتەوە زۆر گەنج دەردەکەویت

دەستەواژەی (تۆ بەنسبەت) دەکرێت میهرەبانانە هەم بێ ئەدەبانە بێت، هیچ کەسێک نایەوێت تا کاتی مردن وەک وەرزشکارێکی نایاب دەربکەوێت یان زۆر باش بێت، مرۆڤ تەنها دەیەوێت تەندروست بێت، لەجێی وتنی ئەم دەستەواژەدا بڵێن (نایاب دەرەکەویت).

پێم وتبوویت کە...

ئێمە هەندێک کات هەندێ شت لەبیر دەکەین، وادیارە کە وتنی ئەم دەستەواژەیە و دووبارەکردنەوەی جۆرێک بوختان بێت و قەبوڵکردنی قورسە، بەتایبەت کەسانێک کە بەڕاستی بەجۆشن تا تێڕوانینی ئێوە بزانن، دووبارەکردنەوەی ئەم ڕستەیە دەرخەری ئەوەیە کە تۆ کەسێکی لەخۆباییت و خۆت بە باشتر لە کەسانی تر دەزانیت، لەجێی ئەم دەستەواژە دووبارە بکەیتەوە، بزانە چۆن دەتوانیت قسەکەت ڕوونتر بکەیت و بەم شێوەیەش تووشی هیچ بەرپەرچدانەوەیەکی خراپ نابیت.

سەرکەوتووبیت

بەگشتی ئەگەر ئارەزووی سەرکەوتن بۆ کەسێک بکەیت، دنیا کۆتایی نایەت و دەتوانیت ئارەزوویەکی باشترت هەبێت بۆی، چونکە ئەم دەستەواژەیە دەریدەخات کە ئەو بۆ سەرکەوتن پێویستی بە شانسە، لەجێی ئەم دەستەواژەیەدا بڵێن (من دڵنیام کە دەرەقەتی ئەم کارە دێیت) و توانات هەیە بەسەریدا.

هەڵبژاردن بەدەست خۆتە، یان هەرچۆن خۆت پێت باشترە

لەوانەیە گوێ نەدەیت بەو پرسیارەی کە لێت کراوە، بەڵام  ڕای تۆ بۆ ئەو کەسەی کە پرسیارەکەی کردووە گرنگە ئەگەر نا ڕای تۆ ناپرسێت، لەجێی وتنی ئەم دەستەواژەدا بڵێ (من ناتوانم بە تەواوی لەم بارەیەوە ڕای خۆم بڵێم، بەڵام بەڕای من هەندێک بابەت هەیە کە واباشترە لەبەرچاوی بگریت)، کاتێک ڕای خۆت دەڵێیت، تەنانەت ئەگەر بێلایەن بیت و ڕایەکی تایبەتیشت نەبێت دەریدەخات کە ڕێز دادەنێیت بۆ ئەو کەسەی کە ڕای تۆی ویستووە.

هیچ نەبێت من هەرگیز ..

ئەم دەستەواژە نەرێنییە بەکاریدەهێنیت بۆ پەردەپۆشکردنی هەڵەکەی خۆت، لەجێی ئەوە بڵێ (بەداخەوەمقەبوڵکردنی هەڵەی خۆت باشترین کارە بۆ ئارامکردنەوەی بارودۆخەکە.


سەرچاوەکان



443 بینین