جەرجیڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-16:28:00 - کۆدی بابەت: 4584
جەرجیڕ
میوە و سەوزە

جەرجیڕ چییە؟

بەشی بەکارهاتوو: هەموو ڕووەکەکە.

مێژوو و سەرچاوەی

ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و ئەوروپای ناوەڕاست بەتایبەتی ئیتالیا، پاشان گەیشتووەتە ئاسیا و ڕووسیا و هەروەک (بین جۆنسن) لە ساڵی ١٦٣٣ باسی کردووە، لە زۆر وڵاتی وەک ئەڵمانیا و میسر گەڵاکەی دەخۆن بە تەنها یان لەگەڵ زەڵاتە، جەرجیڕ ئەگەر بخورێت لەکاتی شەوان بۆنی خۆشە و بەتامە بەڵام لەکاتی ڕۆژ هیج ئەو تام و بۆنەیی نییە، بۆ خواردن پێویستە پێش ئەوەی گوڵ بکات بیخۆیت، بەڵام بۆ بەکارهێنانی پزیشکی دەبێت پاش گوڵ کردن بێت.

پێکهاتەکەی

١-ئیترۆزاید (Etrozide) کە ماددەیەکی خەردەلیە و گۆگردی ئازۆتی (کبریت) تێدایە.
٢-ڤیتامین (ئەی، سی، ئی) تێدایە.
٣-کانزاکانی یۆد و گۆگرد و ئاسنی تێدایە.
٤-ڕیشاڵی و کلۆرۆفیلی تێدایە.
٥-ڕۆنی ڕووەکیشی تێدایە.

سوودەکانی بەکارهێنانی پزیشکی

١-هەرس باش دەکات و چالاکی زەرداو زیاد دەکات.
٢-گەشەی قژ و ڕەشکردنی ڕەنگی قژ.
٣- چارەسەری سووتانی پێست.
٤-بەهۆی بوونی ڤیتامین (سی) و ئاسن بۆ خوێن باشە.
٥-نەخۆشییەکانی پێستی جۆراوجۆر.
٦-کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم.
٧-لابردن و کەمکردنەوەی بەڵغەم.
٨- زیاد کردنی میزکردن و توانەوەی ووردە بەرد.
٩-بۆ ئافرەتی سکپڕ باش نییە بیخوات چونکە خوێن بەربوونی زیاد دەکات.
١٠-بەهێزکەری وزەی جنسییە.


سەرچاوەکان



281 بینین