قاچێکت ساردتر بێت لە قاچێکی دیکەت چی دەگەیێنێت؟ 

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-15-16:51:00 - کۆدی بابەت: 4532
قاچێکت ساردتر بێت لە قاچێکی دیکەت چی دەگەیێنێت؟ 
پرسگەی تەندروستی

قاچێکت ساردتر بێت لە قاچێکی دیکەت چی دەگەیێنێت؟ 

ئێمەی مرۆڤ پلەی گەرمی جەستەمان دیاریکراوە، بەڵام بە هۆکارەکانی:

یان هەر هۆکارێکی دیکەی نەزانراو ؛ هەستمان کرد کە قاچێکمان ساردترە لە قاچێکی تر ئەوە نیشانەی گیرانی بەشێک یان تەواوی خوێنبەرەکانی قاچمانە.

هەندێک جار ئازار یان شینبوونەوەی لەگەڵە، ئەمانەش سەلمێنەری تەواون بۆیە بێ دوودڵی و چاوەڕێکردن سەردانی بەشەکانی فریاکەوتن یان پزیشکێکی پسپۆڕی بۆڕیەکانی خوێن بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە گیرانی خوێنبەرەکان چونکە لەوانەیە لە کەمترین کاتدا قاچت ڕەشبێتەوە و ببێتە هۆی بڕینەوە و لەدەستدان.

شایەنی باسە لە ئێستادا کە کۆڕۆنا زۆر بەربڵاوە، وەکو پار چەندین نەخۆش لەوانەیە تووشی ئەو گرفتە بن، بۆیە بەهیچ جۆرێک نابێت پشتگوێی بخەن، ئەبێت گرنگی بەو بابەتە بدەن.

بەپێی توێژینەوەکان ئەوانەی تووشی ڤایرۆس بوون ڕێژەی خوێن مەیین تێیاندا لە سەدا (60)ـە، بەراورد بەوانەی تووشی هیچ ڤایرۆسێک نەبوون بەڵام هۆکارگەلێكی تریان هەیە ڕێژەی خوێن مەیین تەنها سەدا (20)ە ، ئەبینین " 3 " ئەوەندەی ڕێژەکەیە.

بۆیە دەبێت جێگای بایەخ بێت لەم سەردەمی پەتای کۆڕۆنادا. 


سەرچاوەکان



231 بینین