ڕەوشتی توخمەكان
ڕەوشتی توخمەکان لە کۆمەڵەیەکدا لەیەک دەچن، بە تایبەت ڕەوشتە کیمیاییەکان، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنێتی کارلێکردنی لەگەڵ توخمەکانی تر بۆ پێکهێنانی ئاوێتەکان، ئەو توخمەی دەتوانێت یەک بگرێت لەگەڵ توخمێکی تر پێی دەوترێ کارلێککردوو.
کانزا ئەلکالییەکان
پێکهێنەرەکانی کۆمەڵەکە کانزان و توانای کارلێککردنیان بە توندی کارلێک دەکەن و ڕەوشتێکی هاوبەشییان هەیە نەرمن و دەتوانرێت بە چەقۆ ببڕێت و ڕەنگیان زیوییە و بریسکەیان هەیە و چرییان کەمە. لە ڕەوشتی کیمیایی و فیزیایی هاوبەشن، کانزا ئەلکالییەکان لە هەموو کانزاکانی تر چالاکترن کانزا ئەلکالییەکان بە زۆری لەناو زەیتدا هەڵدەگیرێن، کە ناهێڵێت کارلێک بکات لەگەڵ ئاو یان ئۆکسجینی هەوا، ئاوێتەکانی کانزا ئەلکالییەکان بەکارهێنانیان زۆرە، کلۆریدی سۆدیۆم (خوێی چێشت) بۆ نموونە، دەتوانین بەکاریبێنین بۆ ئەوەی تامی دیاری کراو بدات بە خواردن. هەروەها برۆمیدی پۆتاسیۆم لە وێنەگرتنی فۆتۆگرافیدا بەکاردەهێنرێت. کانزا ئەلکالییەکان دەتوانن لەگەڵ ئاودا کارلێک بکەن و گازی هایدرۆجین پەیدا دەبێت. کانزاکانی کۆمەڵەکە بریتین لە (لیثیۆم، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، رۆبیدیۆم، سیزیۆم، فرانستۆم).
کانزا گڵییە ئەلکالییەکان
پێکهاتەی کۆمەڵەکە کانزان، وە توانای کارلێکیان بە توندی کارلێک دەکەن بەڵام چالاکییان لە کانزا ئەلکالییەکان کەمترە، ڕەوشتی هاوبەشی تریان ئەوەیە ڕەنگیان زیوییە و چڕییان بەرزترە لە کانزا ئەلکالییەکان. توخمەکانی ئەم کۆمەڵەیە و ئاوێتەکانی چەند جۆر بەکارهێنانیان هەیە، بۆ نموونە کانزای مەگنیسیۆم تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ کانزای تر بۆ بەدەستهێنانی ماددەی چڕی نزم کە لە دروست کردنی فڕۆکە بەکاردەهێنرێت، هەروەها لە ئاوێتەکانی کالیسیۆم بوونی هەیە لە چیمەنتۆی ڕەشدا، و لە گەچ وە لە تەباشیر، تەنانەت لە ددان و ئێسقانەکانیشدا هەیە. توخمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە (بیریلیۆم، مەگنیسۆم، کالیسیۆم، سترانشیۆم، باریۆم، ڕادیۆم).
توخمە گواستراوەکان
پێکهاتەی کۆمەڵەکە کانزان، توانای کارلێکیان بریتییە لە چالاکی کەمتر لە کانزا گڵییە ئەلکالییەکان، ڕەوشتی هاوبەشیان بریتییە لەوەی کە درەوشاوەن، وزەی گەرمی و تەزووی کارەبا باش دەگەیەنن، چڕییان بەرزە، پلەی شلبوونەوەیان جگە لە جیوە بەرزترە لە کۆمەڵەی ١ و ٢. ئەم کۆمەڵەی ٣-١٢ ناوی تایبەتییان نییە بۆیە ئەم کۆمەڵانە ناویان لێنرا کانزا گواستراوەکان کە چریان کەمترە لە دوو کۆمەڵەکەی سەرەتا واتە ١ و ٢. توخمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە (سکاندیۆم، تیتانیۆم، ڤانادیۆم، کرۆم، مەنگەنیز، ئاسن، کۆباڵت، نیکڵ، مس، توتیا، یتریۆنۆم، زرگونیۆم، نیوبیۆم، مۆلبدیۆم، تیشنیتیۆم، رۆثینیۆم ڕۆدیۆم، پلادیۆم، زیو، کادیۆم، لانتانیۆم، هافیۆم، تانتالیۆم، تەنگەستن، ریتیۆم، ئۆزمیۆم، ئیردیۆم، پلاتین، زێر، جیوە، ئەکتینیۆم، رەذرفۆزدیۆم، دوینیۆم، سیبۆرجیۆم، بۆریۆم، هیسیۆم، مینتیریۆم، DS, Uuu, Uub).
ڕەوشتی کانزا گواستراوەکان
ڕەوشتی کانزا گواستراوەکان بە شێوەیەکی فراوان دەگۆڕێت، بەڵآم لەبەر ئەوەی ئەم توخمانە کانزان، هاوبەشن لە ڕەوشتی کانزاکاندا، توخمە گواستراوەکان، ئارەزوو دەکەن درەوشاوەبن وە بە شێوەیەکی باش وزەی گەرمی و تەزووی کارەبا بگەیەنن. بۆ نموونە جیوە بەکاردەهێنرێت بۆ دروست کردنی گەرمی پێو چونکە پێچەوانەی کانزا گواستراوەکانی ترە لە پلەی گەمی ئاساییدا شلە، هەندێکی دی لە کانزا گواستراوەکان وەک تیتانیۆم بەکاردێن لە جومگەی دەست کە زۆر چالاک نییە، بەڵام هەندێکی دیکەیان وەک ئاسن کارلێک دەکات، ئاسن لە پارچەی پۆڵادا کارلێک دەکات و ژەنگ هەڵدەهێنێت، زۆربەی کانزا گواستراوەکان نەک هەموویان ڕەنگی زیوەیان هەیە.
لانثایندەکان و ئەکتینیدەکان
هەندێ لە کانزا گواستراوەکانی خولی ٦ و ٧ لە دوو ڕیز ئاسۆیدا دانراون لە ژێر خشتەی خوولیدا، بۆ ئەوەی خشتەکە فراوان نەبێت. توخمەکانی هەر خولێک ڕەوشتی هاوبەشیان هەیە، توخمەکانی خولی یەکەم پاش لانثانیۆم دێت و پێیان دەوترێت لانثینەکان، لانثایندەکان کازنای درەوشاوەن، لە ڕووی کیمیاییەوە چالاکن هەندێکیان بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی پۆڵای جۆراوجۆر، یەکێک لەو بەکارهێنانە گرنگەکانی ئاوێتەی یەکێک لە توخمەکانی لانثایندەکان وەک یۆرۆبیۆم کە لە ناو شاشەکاندا هەیە.
توخمەکانی خولی دووەم پآش ئەکتینیۆم دێت و پێیان دەوترێت ئەکتینیدەکان، گەردیلەکانی هەموو ئەکتینیدەکان تیشکی ناوکی دەردەدەن، واتە ناجێگیرن، گەردیلەلکانی توخمێکی تیشکدەر دەشێت بگۆڕێت بۆ گەردیلەی توخمێکی تر، ئەو توخمانەی پاش پلۆتۆنیۆم دێن واتە توخمی ٩٤ لە سروشتدا نین، لە تاقیگەدا ئامادە دەکرێن، وەک ئەمیرکیۆم لە هەندێ دۆزەرەوەی دوکەڵدا بەکاردەهێنرێت.
کۆمەڵەی نیمچە کانزاکان
لە کاتی گوێزانەوە لە کۆمەڵەی ١٣وە بۆ کۆمەڵەی ١٦ گواستنەوە لە کانزاکانەوە بۆ ناکانزاکان ڕوودەدات وە لە کاتی گواستنەوەکەدا نیمچە کانزاکان دەبینین. ئەم توخمانە هەندێ ڕەوشتی کانزایی و هەندێ ڕەوشتی ناکانزایان هەیە، هەر کۆمەڵەیەک لەم چوار کۆمەڵییە ناودەنرێت بە ناوی ئەو توخمەی لە سەروو ستوونەکەوەیە، واتە توخمی سەرەوە لە خشتەی خولیدا.
توخمی زۆر باو لە کۆمەڵەی ١٣ واتە کۆمەڵەی بۆرۆن، بریتییە لە ئەلەمنیۆم، توخمێکی زۆر بڵاوە لە توێکڵی زەویدا، ئەلەمنیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی هەندێ بەشەکانی فرۆکە، هەروەها لە هەندێ بەشی سوکی ئۆتۆمبێل و کاغەز و دەفر. وەک توخمەکانی تری کۆمەڵەی بۆرۆن، ئەلەمنیۆم کارلێک دەکات، چونكە چینێکی تەنک لە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم لە سەری دروست دەبێت کاتێک کارلێک لەگەڵ ئۆکسجینی هەوا دەکات، ئەم چینە پارێزگاری ئەلەمنیۆم دەکات تا بەردەوام کارلێک نەکات. توخمەکانی کۆمەڵەی ١٣ بریتین لە (بۆرۆن، ئەلەمنیۆم، گالیۆم. ئەندیۆم. ثالیۆم، Uut).
لە کۆمەڵەی ١٤ واتە کۆمەڵەی کاربۆن، نیمچە کانزا سلیکۆن و جەرمانیۆم بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنی چینە تەنکەکانی بژمێر، بەڵام ناکانزای کاربۆن بە شێوەی نائاوێتە لە سروشتدا هەیە، وەک ئەڵماس و هیس (تەنی). دەتوانرێت لە کاربۆن ژمارەیەکی زۆر ئاوێتە پێک بهێنیت هەندێ لەم ئاوێتانە وەک پڕۆتینەکان، چەورییەکان، کاربۆهیدرات، بۆ زیندەوەران لەسەر زەمین پێویستن، تەنەکە بە سوودە چونکە بە توندی کارلێک ناکات، دەفری تەنەکە بۆ نموونە پێکهاتووە لە ئاسن بە تەنەکە سواغ دراون پارێزگاری لە ژەنگ هێنانی ئاسنەکە دەکات، توخمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتییە لە (کاربۆن، سلیکۆن، جەرمانیۆم، تەنەکە، قورقۆشم و Unq).
نایترۆجین لە کۆمەڵەی ١٥ دایە ڕێژەی ٧٨٪ هەوا پێک دێنێت و ناچالاکە، فسفۆر زۆر چالاکە. توخمەکانی کۆمەڵەکە (نایترۆجین و فۆسفۆر و زرنیخ، ئەنتیمۆن، بزمۆث و Uup).
لە سەرووی کۆمەڵەی ١٦ ئۆکسجین هەیە، ناکانزایە، لە کرداری سوتاندا پێویستە هەروا لەم کۆمەڵەیەدا گۆگرد هەیە، لە گرنگترین بەکارهێنانەکانی گۆگرد بەدەستهێنانی ترشی گۆگردیکە کە بە زۆری بەکاردەهێنرێت لە پیشەسازییە کیمیاییەکاندا. توخمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە (ئۆکسجین، گۆگرد، سلینیۆم، تیلیریۆم، پۆڵۆنیۆم).
هالۆجینەکان
پێکهاتنی کۆمەڵەکە ناکانزایە و بە توندی کارلێک دەکات و تەزووی کارەبا بە باشی ناگەیەنێت. و بە توندی کارلێک دەکات لەگەڵ کانزا ئەلکالییەکان و لە ئەنجامدا خوێ پێک دێنێت، بە تەنها لە سروشتدا نییە. هاڵۆجینەکان ناکانزان چالاکن بە ئاسانی گەردیلەکانی یەک دەگرن لەگەڵ گەردیلەکانی تردا، بەتایبەت لەگەڵ کانزاکاندا، لە کارلێکی هالۆجین لەگەڵ کانزا خوێ پێک دێت وەک کلۆریدی سۆدیۆم و یۆد وەک خاوێنکەرەوە بەکاردەهێنرێن، کلۆر بۆ پاککردنەوەی ئاو بەکاردێت، یۆد لەگەڵ ئەلکهول تێکەڵ دەکرێت لە نەخۆشخانەکاندا بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەی ڕەوشتی کیمیایی هالۆجینەکان لێک دەچن بەڵام لە ڕەوشتە فیزیاییەکان جیاوازن. بۆ نموونە یۆد ڕەقێکی خۆڵەمێشی تۆخە، برۆم شلەیەکی سوری تۆخە، کلۆر گازێکی زەردی سەوز باوە.
گازە دەگمەنەکان (نایابەکان) خانەدانەکان
پێکهاتەی کۆمەڵەکە ناکانزان وە توانای کارلێکیان نییە واتە کارلێک ناکەن، ڕەوشتی هاوبەشیان ئەوەیە گازن ڕەنگیان نییە و بێ بۆنن لە پلەی گەرمی ئاساییدا. بەرگەهەوای زەوی نزیکەی ١٪ ئارگۆنی تێدایە بەڵام هەموو گازە خانەدانەکانی سەر ڕووی زەوی بە بڕێکی کەم هەن، سوودی گازە خانەدانەکان لەوەدایە توانای کارلێکیان نییە بۆ نموونە تەمەنی گڵۆپە ئاساییەکان بە گازی ئارگۆن پڕ دەکرێن درێژ دەبێت، چونکە گازی ئارگۆن لەگەڵ تەلە کانزاکەی ناو گڵۆپەکە کارلێک ناکات، ئەگەر تەلەکە گەرمیش بێت، بەڵام ئەگەر گازێکی چالاک بەکاربهێنین، کارلێک لەگەڵ تەلەکە دەکات و خێرا لە ناو دەچێت، باڵۆنی چاودێری بارەکانی کەش لە ئاسمان بە گازی هیلیۆم پڕ دەکرێت چونکە گازەکە چڕی کەمترە لە چڕی هەوا و یەکێکە لە بەکارهێنانە بڵآوەکانی گازە خانەدانەکان. توخمەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە (هیلیۆم، نیۆن، ئارگۆن، کریپتۆن، زینۆن، ڕادۆن).
هایدرۆجین
توانای کارلێک کردنیان چالاکە و ڕەوشتی ئەوەیە بێ ڕەنگ و بۆنە، ئەم گازە لە پلەی گەرمی ژووردا چڕی کەمە بە تەقینەوە لەگەڵ ئۆکسجین کارلێک دەکات. ڕەوشتەکانی هایدرۆجین ناگونجێت لەگەڵ ڕەوشتی هیچ کۆمەڵەیەک بەتەنها، بۆیە بە دابڕاوی بە (بەتەنها) لە خشتەی خولیدا دانراوە، سەرەڕای ئەوەی دانراوە لە سەرووی کۆمەڵەی یەک دا بەڵام ڕەوشتە فیزیاییەکانی زیاتر لە ڕەوشتی ناکانزاکان دەچێت تا ڕەوشتی کانزاکان، هایدرۆجین لە ڕاستیدا لە کۆمەڵەیەکی تایبەت خۆیەتی. هایدرۆجین لە ئەستێرەکاندا هەیە، توخمێکە بە زۆری لە گەردووندا هەیە، توانای کارلێک کردنی هایدرۆجین وای لێ دەکات سوودمەندبێت وەک سووتەمەنی مووشەک.