هۆکارەکانی دروستبوونی کەسایەتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-04:03:00 - کۆدی بابەت: 4417
هۆکارەکانی دروستبوونی کەسایەتی
دەروونناسی

هۆکارەکانی دروستبوونی کەسایەتی چین؟

کەسایەتی مرۆڤ چەندین پێکهاتەی هەیە لە ڕێگەی ئەو پێکهاتانە کەسەکان لە یەکتر جیادەبنەوە، پێکهاتەکانیش بریتین لە هۆکاری دەرەکی و ناوەکی، بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانین بیخەینەڕوو:

یەکەم/ هۆکارە جەستەییەکان

بریتیە لە تایبەتمەندیە جەستەییەکان لەوانیش باری تەندروستی گشتی، ئەوەی شایەنی باسە هۆکارە جەستەییەکان کاریگەری زۆریان هەیە لە ڕەفتارەکانی تاک، وەک درێێژی و قەڵەوی و ڕوخسار و ڕەنگی پێست و بوون یان نەبوونی نەخۆشی جەستەیی و هتد.

دووەم/ هۆکارە دەروونیەکان

کەسایەتی مرۆڤ پێکهاتەی ئەزموونەکانی ڕابردوو و ڕووداوەکانی ئێستا و ئاواتەکانی دواڕۆژیەتی، واتە هۆکارە دەروونیەکان کاریگەری لەسەر پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ دەبێت، دەتوانین هۆکارە دەروونیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بخەینەڕوو:

١- هۆکارە هەڵچوونیەکان: ئەم هۆکارە بۆماوەییە یان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ژینگە.

٢- هۆکارە ئەقڵیەکان: ئەویش بریتیە لە ئامادەباشیەکانی مرۆڤ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە بە زیرەکی ناودەبرێت یان بەهرە وەک توانای وێنە کێشان یان دانانی نۆتەی مۆسیقی، لەگەڵ ئەوەی ئەم هۆکارە لە بنەڕەتدا بۆماوەییە بەڵام هۆکاری کۆمەڵایەتی کاریگەری خۆی هەیە بەسەریدا.

سێیەم/ هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان

مرۆڤ بەشێک لە لایەنی کەسایەتی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی خۆی وەردەگرێت، هەموو ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی داب و نەریتەکانی لە تاکەکان دەچەسپێنێت، نەریتەکانیش لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازە. لەلایەکی ترەوە جۆری کار کاریگەری لەسەر کەسەکە دەبێت و شێوازی ژیانی لەسەر بنەمای کارەکانی ئاڕاستە دەکرێت.


سەرچاوەکان



1691 بینین