گرنگترین کاری ئاڕاستەکان
ئاڕاستەکانی مرۆڤ چەندین کاری هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆڤ بدات بە شێوەیەکی باشتر بگونجێت لەگەڵ دەوروبەری.
کاری سوود و گونجان (مەنفەعی تەکیفی)
بوونی ئاڕاستەکانی مرۆڤ یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دەوروبەری بگونجێت، چونکە کاتێک مرۆڤ ئاڕاستەکانی بۆ دەوروبەری دەردەبڕێت، ئاستی قبوڵکردنی ئەو تاکە بۆ ناو کۆمەڵەکە پەیوەست دەبێت بەو هۆیانەی هەڵیگرتووە و کۆمەڵ قبڵیەتی تا چەند ئەو کەسە دەبێتە هاوکار بۆ ئەوەی ئامانجی کۆمەڵ بەدەستبێنێت.
کاری ڕێکخستن
ئاڕاستەکان و شارەزاییەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کۆ دەبێتەوە، بە جۆێک یارمەتی کەسەکە دەدات ڕەفتارەکانی خۆی ڕێکبخات لەگەڵ بارودۆخە جیاجیاکان تا لەم کۆمەڵە جیا نەبێتەوە.
کاری بەرەنگاری (دفاعی)
زۆر جار ئاڕاستەکانی مرۆڤ لایەنی شەڕانگێزی تێدا دەبێت بەتایبەتی کاتێ دووچاری بێ ئومێدی دەبێت یاخود کاتێک هەست بە لاوازی ململانێ دەکات، وە لەم حاڵەتانەدا پەنا دەباتە بەر ئەوەی کەسێک بدۆزێتەوە ڕق و کینەی خۆی پێدا بڕێژێت و بیکاتە قوربانی (کبش الفداء) بۆ ئەوەی ئەم کارەی پێبکرێت، بەدوای کۆمەڵێکدا دەگەڕێت هەمان ئاڕاستەیان هەبێت لە ڕێگەی پاڵپشتی ئەو کۆمەڵە خۆی دەپارێزێت.
کاری بەدیهێنانی خود
مرۆڤ چەند ئاڕاستەیەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕەفتارەکانی خۆی بگونجێنیت بتوانێت هەموو حەز و ئارەزووەکانی دەرببڕێ ناسنامە و پێگەی خۆی لە کۆمەڵ دەستنیشان بکات، ئاڕاستەکان وا لە مرۆڤ دەکات وەڵامدانەوەی بەهێزی هەبێت بۆ وروژێنەرەکانی دەوروبەری تا لە ژیاندا بتوانێت بگات بە ئامانجەکانی.