پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09-23:30:00 - کۆدی بابەت: 4333
پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان
هەڵسوکەوت و ئه‌تەکێتی کۆمە‌ڵایە‌تی

باسی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان

هەر وەک ئاشکارایە مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە وە ناتوانێت بە پێویستیەکانی خۆی بگات تەنها لەگەڵ کەسانی تر نەبێت، بۆیە ژیانی کۆمەڵایەتی گرنگە بۆ تاک تا ئەو پێویستیانەی هەیەتی تێربکات وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی ژیانی خۆی بەسەرببات. بۆ ئەم مەبەستەش لێکۆڵینەوە دەربارەی چۆنیەتی دروستبوونی پەیوەندی و هۆکارەکانی بەردەوامبوونی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە زانستە دەروونیەکان، وە لەگەڵ ئەوەی ڕەفتارەکانی مرۆڤ بە گشتی زۆر ئاڵۆزە و بەردەوام ڕەفتارەکانی لە گۆڕانکاریدایە ئەویش بەپێی گۆڕانی بارودۆخەکان، دەکرێت بڵێین هەندێک یاسا و ڕێسای دەروونی هەن کاریگەریان لەسەر پەیوەندیەکانی تاکەکان هەیە و ئەگەر چی ئەو ڕێسایانە ئەستەمە گشتگیر بکرێت لەسەر هەموو کەس بەڵام دەکرێت وەک ستاندەردێکی باوەڕپێکراو وەربگیرێت هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکی زۆر لە زانا دەروونزانەکان هەوڵی شیکردنەوەی پەیوەندی لەنێوان تاکەکاندا بەتایبەتی لە قۆناغی هەرزەکاری و قۆناغەکانی دواتر، بۆ ئەم مەبەستەش بۆچوونی تایبەتیان داڕشت سەبارەت بەم بابەتە.

(دک ١٩٩٥) بەناوبانگترین زانایە لەبواری پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، وای بۆدەچێت باسکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بە دەوڵەمەندترین و گشتگیرترین بابەتە لە بابەتەکانی دەروونزانی کۆمەڵایەتی.


سەرچاوەکان



3063 بینین