ئامانجەکانی ناتۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-06-22:48:00 - کۆدی بابەت: 4227
ئامانجەکانی ناتۆ
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان

ناتۆ چییە؟

ناتۆ بریتییە لە هاوپەیمانانی ناوچەی باكووری ئەتڵەسی، ئامانجی دروستبوونی بریتییە لە وەستانەوە لە دژی ئەو هەڕەشەیەی كە یەكێتی سۆڤییەتی دروستی كردووە، سەرەتا لە كۆمەڵە دەوڵەتێكی سەرمایەداری ئەوروپی و ئەمریكای باكوور دروستبوو، پاشان ڕێكەوتننامەی هاوپەیمانی لە 14 نیسانی ساڵی 1949 ئیمزا كرا، لە ئێستادا هاوپەیمانیانی ناتۆ لە 26 دەوڵەت پێكدێن كە بریتین لە: ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمریكا، ڕۆمانیا، فەڕەنسا، بەلجیكا، بولگاریا، كەنەدا، كۆماری چیك، دانیمارك، ئیستۆنیا، ئەڵمانیا، یۆنان، هەنگاریا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لاتڤیا، لیتوانیا، لۆكسمبێرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، توركیا و شانشینی یەكگرتوو.

لەم بابەتەدا باسی ئامانجەكانی ناتۆ دەكەین لەگەڵ ئەو كارانەی كە لە ناوچە جیاوازەكانی جەهاندا ئەنجامیداوە.

ئامانجەكانی هاوپەیمانانی ناتۆ

ئەو وڵاتانەی كە هاوپەیمانی ناتۆیان ئیمزا كردووە لەسەر كۆمەڵە خاڵێك ڕێككەوتوون كە گرنگی ئەم ڕێكەوتنە سەربازییە دەردەخات، هەندێك لە ئامانجەكانی ناتۆ برتین لە:

  • دەستتێوەردان و سنووردانان بۆ بڵاوبوونەوەی شیوعیەت لە ئەوروپا و سەرانسەری جیهان.
  • دروستكردنی جۆرێك لە ترس لە بەرامبەر یەكێتی سۆڤیەتی.
  • پارێزگاری لەیەك كردن، كاتێك هەر یەكێك لە وڵاتە هاوپەیمانەكانی ناتۆ تووشی كێشە ببێت وڵاتانی تر یارمەتی دەدەن و پارێزگاری لێدەكەن.
  • باشتركردن و بەهێزكردنی باری سەربازی ئەوروپا لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان، هەروەها باشتركردنی باری ئابووری.
  • یەكگرتنی تواناكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ئەوروپا.
  • دروستكردنی كەشێكی لەبار بۆ وڵاتە هاوپەیمانەكان بە مەبەستی بەهێزكردنی باری ئەمنی.

كارەكانی هاوپەیمانانی ناتۆ 

هەرچەندە ناتۆ پاش جەنگی سارد پێكهات و ئامانجەكانی پەیوەندی بەو كاتەوە هەبوو، بەڵام چالاكییە سەربازییەكانی دوای ئەو ماوەیە دەركەوت، لە چەند جەنگی دژ بە چەتە دەریاییەكان و دروستكردنی ناوچەی دژە فڕین و گەمارۆدانی دەریایی بەشداری كردووە، دیارترین كارەكانی ناتۆ بریتییە لە:

  • ئۆپراسیۆنی هێزی بەمەبەست (بە ئەنقەست) 1995

هاوپەیمانای ناتۆ هێرشێكی ئاسمانیان دژ بە كۆماری تەبریسكا ئەنجامدا، چونكە مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدا لە هەندێك ناوچەی بۆسنە كە نەتەوە یەكگرتووەكان بە ناوچەی ئارامیان دانابوو، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە یەكەمین ئۆپەراسیۆن دانرا كە ناتۆ هێزی سەبازی تێدا بەكارهێناوە لەدوای 46 ساڵ لە دامەزراندنییەوە.

  • ئۆپەراسیۆنی هێزە یەكگرتووەكان 1999

ئەم ئۆپەراسیۆنە هێرشی ئاسمانی بوو لە دژی سوپای سڕبی، كە ئامانجی هێرشەكە كەمپی سوپاكە بوو، بەمەبەستی دەركردنیان لە كۆسۆڤۆ و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و پەنابەران.

  • ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 2001-2014

ئەو ئۆپەراسیۆنەیە كە ئەندامانی ناتۆ لە دوای ڕووداوەكانی ئەیلولی 2001 ئەنجامیاندا، بەمەبەستی بەرپاكردنی ئاشتی.

  • ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی دەریایی2009

ئەندامانی ناتۆ ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا لە دژی چەتەكانی دەریا كە لە كەناراوەكانی ئەفریقا زۆربوون.

  • ئۆپەراسیۆنی پاراستنی یەكگرتوو 2011

ئەندامانی ناتۆ ناوچەی دژە فڕینیان لە لیبیا دروستكرد، هەروەها موشەكی تۆماهۆكیان لە دژی ڕژێمی لیبیا بەكارهێنا.

  • ئۆپەراسیۆنی پەرژینی چالاك 2012

لەسەر داواكاری توركیا كە ئەندامی ناتۆیە، هەستان بە دروستكردنی دژە موشەك لە توركیا بەمەبەستی پاراستنی لە موشەكەكانی سوریا.


سەرچاوەکان



372 بینین