لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای كەری وەحشی لە خەودا کردووە .
كەری وەحشی لە خەودا
ئەگەر ببینێ بۆتە خاوەن كەرە وەحشییەك دەستكەوتێكی پێ دەگات ، ئەگەر ببینێ سواری كەرە وەحشییەك بووبێ و كەرە وەحشییەكە دەستەمۆی بووبێت ئەوا گوناحكار و بێ دینە و لەدی دوور دەكەوێتەوە ، ئەگەر ببینێ كەرە وەحشی لەگەڵیدا شەڕبكات وەیان سەری ڕابكێشێ ئەوا كارێكی پڕ لە ڕەنج و ئازاری پێ دەگات ، ئەگەر ببینێ لەگەڵ دوو كەری وەحشیدا شەڕ بكات ئەوا دوو كەسی خراپەكار لەگەڵیدا شەڕ دەكەن وە ئەگەر ببینێ كەرە وەحشییەكی هێنایە ماڵەوە ئەوا پیاوێكی خراپەكار دێنێتە ماڵەوە .
.