هەڵبژاردەی خانمان
لە هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانتاندا ورد بن تا دوای هاوسەرگیری پەشیمان نەبنەوە، خانمان لێرەوە ئەو پیاوانە بناسن کە گونجاو نین بۆ هاوسەرگیری و لێیان دوورکەونەوە
بۆ هەبوونی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو دەبێت خاڵی زۆر گرنگ لەبەرچاو بگیرێت، کە لەوانەیە کەمترین کەس سەرنجی ئەو شتانە بدات و دوای تێپەڕبوونی کات لە هەڵەی هەڵبژاردنەکەی تێبگات
بەگشتی ژنان پشت دەبەستن بە قسەکردن و وشەکانی پیاون و بە ئاسانی متمانە دەکەن ئەمە لە کاتێکدا کە پیاوان زوو متمانە بە ژنان ناکەن ئەمەش دەریدەخات کە ژنان زووتر فریو دەخۆن بەڵام دوور لە هەموو ئەمانە پێش هاوسەرگیری دەبێت زۆر تەرکیز بکەیت لەسەر هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتوو و بەتەنها بە پشت بەستن بە چەند قسەیەک و گووفتارێک داهاتووی خۆتان وێران نەکەن.
هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیان گاڵتە نییە، هاوسەرگیری لەگەڵ کەسی ناڕاستدا ژیانی داهاتووتان وێران دەکات، لەوانەیە ژووان دانان و خۆشەویستی لەگەڵ کوڕی خراپ و بێ مەسولیەت گرنگ نەبێت بەڵام بۆ هاوسەرگیری زۆر گرنگە و هاوسەرگیری لەگەڵ کەسانی ئاوادا زۆر هەڵەیە.
ئەم جۆرە پیاوانە گونجاو نین
پیاوانی درۆزن
ئایا لەبارەی شتی بچوکەوە درۆ دەکەن؟ ئەمانە ئەو شتە بچوکانەن کە بە تێپەڕبوونی کات گەورە دەبن، ئەگەر ئێوە ناتوانن باوەڕ بە هەر شتێکی بکەن کە دەیڵێت کەواتە هاوسەرگیری لەگەڵ مەکەن
پیاوانی ڕەزیل
ئەم پیاوە جلی جوان و ئۆتۆمبێلی جوانی هەیە بەڵام هەر کاتێک کە ئێوە و هاوڕێکانتان دەچنە دەرەوە ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە جزدانەکەی لەبیرچووە و تۆ پارەکە بدە، هەروەها بە بەردەوامی پارەتان بە قەرز لێ وەردەگرێت و بەڵێن دەدات کە بیگەڕێنێتەوە و نایگەڕێنێتەوە
خەرج و پێویستی بەشێکی گرنگی ژیانە هەڵبەتە تا سنوورێک کە نەگاتە ڕێژەی زیادەڕەوی و مەسروف، پیاوانی ڕەزیل دژی پێداویستییە پێویستییەکانیش دەوەستنەوە و بەجدی کێشەکانی ژیان زەق دەکەنەوە.
کاری زیاد لە پێویست، پیاوێک کە هەموو ژیانی کارەکەیەتی
ئەمەیان کوڕێکی کۆڵنەدەر و کارکەر و تێکۆشەرە، بەڵام هەمیشە کارەکەی لە تۆ بە گرنگتر دەزانێت، هەمیشە خەریکی سەفەری کارییە و چاوپێکەوتنەکانی خۆتان هەڵدەوەشێنێتەوە، و هەر کاتێکیش داوای لێ دەکەیت کە پەیوەندی بکات بە دایک و باوکتەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو کارە ئەنجام نادات، ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسی ئاوادا بکەن لە ڕووی ماددیەوە یارمەتیتان دەدات بەڵام لە زۆر شتی و سارد و سڕی ئەو ناڕازی دەبن
پیاوی خراپ کەڵک وەرگر
کەڵک وەرگرتنی خراپ لە ڕۆح و هەستی هەر ژنێک بۆ هیچ ژنێک شایەنی قەبوڵکردن نییە، هەر بۆیە ئەگەر لە کاتی دەستگیرانداریدا زانیتان کە مێردی داهاتووتان ڕەفتارێکی ئاوای هەیە بەدڵنییایەوە بۆ چاککردنی ئەم ڕەفتارەی قسەی لەگەڵ بکە و ئاگاداری بکەرەوه
کوڕی ژنانی و پەیوەست بە دایک و باوکییەوە
ئەم جۆرە پیاوە زۆر جێی سەرسوڕمانە، ئەو دەزانێت کە چۆن چۆنی پارێزگاری لە ژنێک بکات و بە جوانی پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکات تەنها کێشەی ئەوەیە کە زۆر بە دایکییەوە وابەستەیە و بەردەوام هەموو شتەکان بە دایکی دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ ئەودا هاوسەرگیری بکەن ئەوا وەک ئەوەیە لەگەڵ دایکیدا هاوسەرگیریتان کردبێت
هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوی ئالوودە
ئالوودەبوون بە ماددەکانەوە هۆکاری سەرەکی زۆرێک لە جیابونەوەکانە و پەیوەست بوونی ئەو بە شتێکی هیچەوە زۆر نا لۆژیكییە و هەرگیز ناتوانێت داهاتوویەکی خۆشت بۆ بونیاد بنێت و لەوەش خراپتر خێزانەکەی خۆی قوربانی ماددە و ئالوودەبوونەکەی دەکات
پیاوانی تەمەڵ و بێکار
پیاوێک کە توانا و کاری خۆی واز لێهێناوە لەبەر تەمەڵی دووچاری کێشە و ناخۆشی ماددی دەبێتەوە لە داهاتوودا لە دنیایەکدا کە هەموو شتێک بۆ بەرەو پێشچوون و خۆ لکاندنە بە کارەکەتەوە چۆن دەتوانیت ژیان بەبێ ئەم دووشتە بچێت بەڕێوە.
پیاوانی گۆشەگیر
ئێمە هەمیشە ناتوانین لە ژیانی تایبەتی خۆماندا مەحبوب و خۆشەویست بین پەیوەندیمان لەگەڵ کەسانی چواردەورماندا ئەوەمان پێ دەبەخشێت، ئەگەر ئەم تێکەڵی و پەیوەندییە نەبێت هەستی ماندوویەتی و خەمۆکی مرۆڤ دادەگرێت، پیاوانێک کە لە کۆبوونەوەی هاوڕێیانە و خێزانی و ڕادەکەن ئەم حاڵەتە دەرونیەی خۆیان بۆ هاوسەرەکەشیان دەگوازنەوە.
پیاوانێک کە هاوڕێکانیان هەموو شتێکی ئەوانن
هاوڕێیەتی و دۆستایەتی چێژێکی هەیە کە گومانی تێدا نییە بەڵام ئەگەر لە سنوری خۆی لابدات ئیتر خاڵە پۆزەتیڤەکانی دیار نابن، پیاو دوای هاوسەرگیری دەبێت بزانێت ئیتر ئەو تەنها پەیوەست نییە بە خۆیەوە و هی خۆی نییە و دەبێت کاتیش بۆ هاوسەرەکەی دابنێت.
پیاوانی مەترسیدار و بێ متمانە
کاتێک کە دەبینێت تۆ لەگەڵ کەسانی تردا قسە دەکەیت و پەیوەندیت دەبێت لەگەڵیاندا، هەمیشە غیرەتاوی و توڕە دەبێت، ئەمە نیشانەیەکی خراپە، متمانە لە پەیوەندیدا زۆر گرنگە و تەنانەت لە هاوسەرگیریشدا زۆر گرنگتر، ئەگەر ئەو هەمیشە سەبارەت بە هەر کەسێک کە نزیکی تۆیە غیرەت دەیگرێت و حەسودی دەبات، ئەوا باشترە هاوسەرگیری لەگەڵ نەکەیت و باش بیری لێ بکەیتەوە.
دەست بڵاو
بەرپرسیارێتی دارای زۆر گرنکە، ئەگەر ئەو تەنها گرنگی بە ڕووکار و مۆدێل گۆڕین و جوانی جل و ئۆتۆمبێل دەدات و هیچ بڕە پارەیەک ناخاتە لاوەو کۆیناکاتەوە ئەوا لێی دورکەونەوە.
پیاوانێک کە بەدوای شەڕەوەن و بابەتەکە کۆتایی پێ ناهێنن
شەڕکردن لە پەیوەندیەکاندا باشە و هەندێک کاتیش دروستە، بەڵام ئەگەر شەڕەکە هەرگیز کۆتایی نەبێت ئەوا بەڵێن و پەیمانێکیش بوونی نابێت، ژیان و پەیوەندیتان پڕ دەبێت لە کێشمەکێشم، ئەگەر ئەو گوێ بۆ ڕای تۆ ناگرێت و تەنها بڕیاری خۆی دەدات و ئەوانەی لا گرنکە ئەوە دیارە کە گوێ دەگرێت بەڵام تێناگات کە تۆ چی دەڵێیت و لێک تێنەگەیشتن هەیە.
سنووردارکردنی تۆ
پیاوێک کە متمانەی پێت نییە و هەمیشە هەندێک سنوورت بۆ دادەنێت، گرنگ نییه کە چەند وەفاداریت بۆی یان چەند خۆشت دەوێت، ئەم شتە هەمیشە دووبارە دەکاتەوە، ئەو ڕاتدەگرێت لە ئەنجامدانی کارە ئاساییەکانی ڕۆژانە لە ترسی ڕوودانی شتی خراپ، ئەمە دەتوانێت ببێتە کابوسێک بۆت.
بێزار لە خێزانەکەی
بوونی کێشە لەگەڵ دایک و باوکدا هەندێک کات دێتە پێشەوە، جیاوازی تێڕوانینی دایک و باوک و منداڵەکان لە هەر تەمەنێکدا ئاساییە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە دایک و باوکی خۆتان لە ژیانتان بکەنە دەرەوە، خێزان شوێنێکە کە ئێمەی تێدا گەورە دەبین و ناکرێت خێزان لەبیر بکەین
لەبیرتان بێت، کە پیاوێک بتوانێت بە خێرای دایک و باوکی خۆی لەبیر بکات ئەوا تۆ لە یەک دوو ڕۆژدا لەبیر دەکات، ئەگەر بێزارە لە خێزانەکەی کەواتە ناتوانێت لەگەڵ ئەو خێزانەشی کە خۆی دروستی دەکات جوان ڕەفتار بکات و هەر زوو لەوەش بێزار دەبێت