پەیوەندی نێوان هەڵچوون و پاڵنەر چۆنە؟
پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان هەڵچوون و پاڵنەرەکانمان، دەتوانین ئەم پەیوەندیە بەم خاڵانە بخەینەڕوو:
١- ئێمە هەڵدەچین کاتێک یەکیک لە پاڵنەرە سەرەکیەکانمان دەوروژێندرێت، هەڵچوونەکانمان بەهێز دەبێت ئەگەر وروژێنەرەکە بەهێزبێت و چاوەڕوان نەکراوبێت، بۆ نمونە مردنی کەسێکی نزیک بە ڕووداوێکی دڵتەزێن یان ئۆتۆمبێلێک لەناکاو بۆ کەسەکە بێت لەکاتی پەڕینەوەی لە جادە.
٢- ئێمە هەڵدەچین کاتێک پاڵنەرەکانمان ڕێگای لێدەگیڕێت، واتە ئەو ڕەفتارەی مرۆڤ دەیکات بۆ گەیشتن بە ئامانج یارمەتی نادات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بۆ نمونە (نەمانی پێویستیەکی گرنگی لە بازاڕ کە تۆ بەنیازی بیکڕیت) یان ( نەمانی دەرمانێکی پێویست بۆ خۆت لە دەرمانخانەکان).
٣- ئێمە هەڵدەچین کاتێک پێویستیەکانمان لەناکاو بەدی دێت بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بۆ نمونە بردنەوەی خەڵاتێکی زۆر بەنرخ لە تیروپشکێک، سەرکەوتنی نەشتەرگەریەک چاوەڕوانی سەرنەکەوتنی لێ دەکرا، یان سەرکەوتنی قوتابیەک کە دەرچوونی لێ چاوەڕوان نەدەکرا.