واتای کاسەی سیرامیک لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-01-22:59:00 - کۆدی بابەت: 4050
واتای کاسەی سیرامیک لە خەودا
لێکدانەوەی خەونەکان

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای كاسەی سیرامیك لە خەودا کردووە .  

كاسەی سیرامیك لە خەودا

ئەگەر كەسێك لەخەویدا ببینێ كەسێك كاسەی سیرامیكی پێ بدات بەڵگەی ئەوەیە قسەیەكی خۆش لەو كەسە دەبیسێ و خۆشحاڵی دەكات ئەگەر ببینێ كاسە سیرامیكەكەی بشكێ بەڵگەی ئەوەیە قسەی ئەو كەسە خراپ و بێ جێ دەبێت ، هەندێك لەخەو ناسان ئەڵێن لێكدانەوەی كاسەی سیرامیك سێ لایەنی هەیە :

  1. منداڵ .
  2. ژن و هاوسەر .
  3. دۆست و هاوڕێ .

بە گشتی لێكدانەوەی كاسەی سیرامیك لەخەودا قسەی خۆشە .


سەرچاوەکان



284 بینین