بیروباوەڕە ئایینییەكان
میسرییەکان هێزێکی کاریگەر لەسەر ژیانیان پەرستووە، خۆر گرنگییەکی مەزنی هەبووە، چونکە کاریگەرییەکەی لەسەر چآلاکی میسرییەکان و کرداری گەشەکردن و چاندن هەبووە، وای لێهاتووە خۆرهەڵاتن یاخود ئاوابوونی دیاردەیەک بێت ببێتە پێویستییەکی مرۆڤی میسری زیاتر لە هەر مرۆڤێکی دیکە، ئەویش بەهۆی بێگەردی ئاسمانەکەی لە زۆربەی ڕۆژانی ساڵدا. لە دەڵتا خواوەندی خۆر بە خواوەندی (رەع) ناوبراوە، لە (تیبە) بە خواوەندی (ئامون) ناسراوە، فیرعەونی میرس ئەخناتون بیرۆکەی یەکگرتن و یەکبوونی هێناگۆڕێ بۆ ئەوەی یەک خودا بپەرستن کە پێی دەگوترا (ئاتون) واتا (جەستەی ڕۆژ) وا دیارە بیرۆکەی یەکگرتنی لە میتانییەکان وەرگرتووە لە ژێر کاریگەری خێزانەکەی تیدو خیبا (نفرتیتی). میسرییەکان ڕووباری نیلیان بە پیرۆز داناوە و بە خوایان داناوە و هۆی ڕێک و پێکی ڕووباری نیلیان بەستۆتەوە بە ئەفسانەی خواوەندی ئوزیریس و ژنەکەی ئیزیریس و ئەویش کاتێک خواوەند (سپ) براکەی (ئوزیریس)ـی کوشتووە، ژنەکەی خواوەند ئیزیس بۆ گریاوە و فرمێسکەکەی کەوتۆتە ناو ڕووبار و بۆتە هۆی لافاو، ئینجا خواوەند حۆرس کوڕی ئوزیریس هەڵساوە بە کوشتنی مامی (سپ)، دایکی ئیزیس وازی لە گریان هێناوە و ئەمەیان بەستۆتەوە بە کۆتایی هاتنی وەرزی لافاو.
میسرییە کۆنەکان ژمارەیەکی زۆریان لە پەرستگا بونیادناوە و پەیکەری خوداکانیان تێدا داناوە، ئەهرامەکان و ئەو پەرستگایە تابوتانەی کە پەیوەست بوون پێیەوە بوونە بە شوێنی پەرستنی پاشا مردووەکان و دروود لێدان لەسەر گیانیان.
ئوزیریس خوای مردن بوو و پاش مردنی مرۆڤ، ئوزیریس دەبێتە پاشای مردوو و فەرمان دەدات بە لێپێچینەوەی و تەرازوویەک دادەنرێ بۆ پێوانەکردنی کردارەکانی مردووەکە و ئەو کەسانەی چاکن ئەوە گیانیان دەچێتە جیهانی نەمری، بەڵام گوناهباران گیانیان لەناودەچێت و نامێنێ. خوای ئەنوبیس (چەقەڵ) لێپرسراوی ڕۆژی حیسابکردن و ڕاگرتنی تەرازووی مردووان بووە بە بیر و ڕآی ئەوان.
تێبینی/
بەم بڵاوکراوەیە تەنها وەک زانیارییەکی مێژوویی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لەلایەن ئینسکلۆپیدیای زانیارییەوە و مەبەستمان بڵاوکردنەوەی هیچ بیر و باوەڕێکی هەڵە و ناڕاست نییە.