نووسینی خەڵکی دۆڵی نیل چۆنبووە؟
میسرییەکان لە سەرەتاکانی هەزارەی سێیەمی پیش زاین، ڕوویان کردۆتە نووسین و هێمای نووسینیان بەکارهێناوە کە بریتی بووە لە وێنەی بچوککراوەی ڕووەکەکان و باڵندە ناسراوەکان لەگەڵ هێمای دیکە، بۆیە عەرەبەکان ناویان لێناوە زمانی چۆلەکە و نەیانتوانیوە بیخوێننەوە، توێژەرەوان نووسینی میسرییەکانیان ناوناوە نووسینی هیرۆگلیفی یان خەتی پیرۆز، میسرییەکان لەسەر گەڵای ڕووەکی (زەل-بەردیە) نووسینیان نووسیوە، ئەویش پاش ئامادەکردنی کە دەتوانرێ لوول بدرێ و لە نێو دەفر و دیوار هەڵبگیرێ، بێگومان ئەو نووسینە بەشێوەیەکی ستوونی دەنووسران، بە جۆرێک خەتەکانی لە یەک ئاستدا بوون و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنرانەوە، لە کاتێکدا نووسینی مسماری بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەنووسرا و لە چەپەوە بۆ ڕاست.
کاهینەکان خەتی هیرۆگلیفیان پەرەپێدا و ناویاننا خەتی (هیراتیقی) کەچی میللەت بە گشت خەتێکی سادە و ساکاری بەکاردەهێنا پێی دەگوترا (دیموتیقی)، هەندێک لەو بەردیانەی کە بە خەتی هیرۆگلیفی لەسەر نووسراوە وەکو خۆی ماوەتەوە، لەوانەش بەردیەی تۆرین کە ناوی ژمارەیەکی زۆر لە پاشاکانی میسری لەسەر تۆمار کراوە، زانای فەڕەنسی فرانسوا شامبلیون توانی ساڵی ١٨٣٢ز هێمانی خەتی هێرۆگلیفی لێک بداتەوە و بیانخوێنێتەوە.
مایەی ئاماژە پێدانە کە دانیشتوانی وڵاتی شام سوودیان لەم نووسینی هیرۆگلیفییە وەرگرتووە و پیتی هیجائیان لێ پێکهێناوە و فینیقییەکان لە ڕێگەی بازرگانییەوە بۆ وڵاتانی ئەغریقیان گواستەوە و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە لە ئەوروپا بڵاوبووە و ئارامییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتیان گواستۆتەوە.