ڕاپەڕینی شێخ عەبدولسەلامی بارزان ١٩٠٧-١٩١٤ز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-31-00:59:00 - کۆدی بابەت: 3962
ڕاپەڕینی شێخ عەبدولسەلامی بارزان ١٩٠٧-١٩١٤ز
جەنگ و شۆڕشەکان

ڕاپەڕینی ١٩٠٧-١٩١٤ز

لە ماوەی ساڵانی نێوان ١٩٠٧-١٩٠٨ز شێخ عەبدولسەلامی بارزانی چەند یاداشت و بروسکەیەکی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد بۆ بابیعالی (سوڵتان) لە ئەستامبوڵ نارد، گرنگترین داواکارییەکانی شێخ عەبدولسەلامی بارزان کە تایبەتکرابوو بە ناوچە کوردنشینەکان بریتی بوون لە:
• کردنەوەی دەزگای بەڕێوەبەرایەتی کوردی لە ناوچە کورد نشینەکان.
• زمانی کوردی بکرێت بە زمانی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچە کوردنشینەکاندا.
• دانانی بەڕێوبەر و قائیمقام و لێپرسراوانی تری کورد زمان.
• ئەو باجەی وەدەگیرێت بۆ چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان و کردنەوەی قوتابخانە خەرج بکرێت.
• بە پێی بنچینەکانی شەریعەت یاسا و دادپەروەری جێبەجێ بکرێت.
• لەو ناوچآنەدا قازی و موفتی سەر بە مەزهەبی شافعی دابنرێت.
• وەرگرتنی باج بە پێی شەریعەتی ئیسلام.

بابیعالی ئەم داوایانەی بەدەرچوون لە پشتگیریکردنی دەوڵەت دانا، بۆیە دەستیکرد بە جمووجۆڵی سەربازی و شەر و پێکدادان لە نێوان هەردوو لادا دەستی پێکرد. لە ئەنجامدا شێخ عەبدولسەلام ناوچەی بارزانی جێهێشت و ڕووی کردە خۆرهەڵاتی کوردستان و لەوێ بوو بە میوانی سەید تەهای شەمزینی و لە گوندی (ڕاژان) مایەوە. دواتر لەلایەن سۆفی عەبدوڵڵا ناوێک داوەت دەکرێ و لە پیلانێکدا لەگەڵ پیاوەکانی دەستگیر دەکرێن و دەدرێنەوە دەست دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی دوای دەستگیرکردنی شێخ عەبدولسەلام گوازرایەوە بۆ موسڵ و پاش دادگایکردنێکی ڕواڵەتی لە ١٤/١٢/١٩١٤ لە سێدارە درا.


سەرچاوەکان



657 بینین