ڕۆڵی خواوەندە نەتەوەییەکان
ڕۆڵی هەندێک لە خواوەندەکان گەشەی سەند بەهۆی فراوانبوونی دەسەڵاتی شار و ئەو نەتەوانە کە دەیان پەرستن و کاتێک پاشاکان کە پیرۆزییان لەو خواوەندە دەنا، هەوڵی بڵاوکردنەوەی پەرستنیان لە شارەکانی تردا دەدا، ئەم جۆرە خواوەندانە سیفەتی نەتەوەییان وەرگرت.
جۆری خواوەندەکان
- مردۆخ خواوەندی شآری بابل و هێمای دەسەڵاتی بوو. لە سەردەمی حاموڕآبی و دەوڵەتی بابل پەرستگاکەی پێی دەوترا ئیساکلا، ڕۆڵی پاڵەوانی لە داستانی خەڵقکردنی بابلیدا پێ بەخشراوە، هاوسەری خواوەندی (صربانتیم) بوو.
- ئاشوور خواوەندی ئاشوورییەکانە و هیـای دەسەڵاتداریانە، ڕۆڵی ئەم خواوەندە بەهۆی فراوانبوونی دەوڵەتی ئاشووری پەرەی سەند و بووە هاوشانی خواوەندی ئەنلیل کە خواوەندی سۆمەرییەکان بوو. لە شآرەکانی (ئاشوور، کەلخو، خرسباد، نەینەوا) دەپەرسترا.
- خواوەندی خالتی (خالدی) خواوەندی دەوڵەتی ئۆرارتۆکان بوو، هەروەها خواوەندی (خالیدیەکان)ـیش بووە کە لە ناوچەی ڕەواندوز جێگیر بوون. شا سەرجۆنی دووەم لە ساڵی ٧١٤پ.ز پەلاماری خالیدییەکانی دا و پەرستگای خواوەندی (خالدی) تاڵان کرد و پەیکەرەکەی بۆ وڵاتی ئاشوور گواستەوە.
تێبینی: ئەم بڵاوکراوەیە تەنها وەک زانیارییەکی مێژوویی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە لایەن ئینسکلۆپیدیای زانیارییەوە و مەبەستمان بڵاوکردنەوەی هیچ بیر و باوەڕێکی هەڵە و ناڕاست نییە.
سەرچاوەکان
565 بینین