دینامیکییەتی چەمکی جیهانگیری
زۆرینەی ئەو پێناسانەی تایبەت بە جیهانگیری ئاماژە بە دینامیکییەی جیهانگیری دەکات. کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەچەسپێت بە بەڵگەی ئەگەرەکانی گۆڕانی هاوسەنگییەکانی هێزی ئابووری لە ئێستا و لە دواڕۆژدا، بە شێوەیەک لە کێبڕکێدا هەموو ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە ناویاندا (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) کە بە هەموو هێز و توانایەوە هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی تواناکانی کێبڕکێ دەدات، بۆ ئەوەی بتوانێ کێبڕکێ لەگەڵ سەرجەم لایەنە دەرکەوتووەکانی بکات گۆڕەپانەکە کە هەنگاوی خێرا بەرەو دواڕۆژ دەنێن وەکو چین.
دینامیکییەتی جیهانگیری بەوە قووڵتر دەبێتەوە، کاتێک جیهانگیری هەوڵی هەڵگرتن و لابردنی سنوورە سیاسییەکان دەدات و بە زۆری کاریگەری لەسەر ڕۆڵی دەوڵەت لە چالاکی ئابووریدا دەبێت، بەڵکو دینامیکییەی جیهانگیری کاتێک ئاکامی کێشە و ململانێکان یەکلا دەکاتەوە ئەوکات بەدیار دەکەوێت، لە ئەو دژە کاردانەوەی کە لەلایەن سوودمەندەکانی بارودۆخی ئەمڕۆی ئابووری ڕوودەدات، کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی پاراستنی دەسکەوت و بەرژەوەندییەکان دەدەن. هاوکات کاردانەوەی دژایەتیکردنی دۆڕاوەکانیش لە بارودۆخەکە بە تایبەتی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی کۆمەڵبەست و یەکگرتنیان بەرگری لە بەرژەوەندییەکان بکەن، ئەم حاڵەتەش لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی لە مەکسیک لە ساڵی ٢٠٠٣ بەدیار کەوت.