جیهانگیری لە ڕێی دەستگرتن بەسەر میکانیزمی بازاڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-28-16:21:00 - کۆدی بابەت: 3838
جیهانگیری لە ڕێی دەستگرتن بەسەر میکانیزمی بازاڕ
ئابووری

هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی توانانی کێبڕکێ

ئەوەی کە جیهانگیری جیادەکاتەوە ئەوەیە دەست بەسەر میکانیزمی بازاڕ و تێکەڵکردنی لەگەڵ دیموکراتییەتە، لە جیاتی سەرپاگیری و بڕیاردان لە چوارچێوەی کێبڕکێ و نموونەیی و لێهاتویی تەواو و وەرگرتنی توانای کێبڕکێ کردن لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە شۆڕشی تەکنەلۆژی و شۆڕشی پەیوەندیکردن و گواستنەوە و زانیارییەوە بەدەست دەهێنرێت، بەهێزکردنی ئەم توانایە لە بەرهەمهێنان بە کەمترین تێچوون کە هەیە و بە باشترین شێوە و بە زۆرترین بەرهەم و فرۆشتنی بە نرخی کێبڕکێی گونجاو.

هەموو ئەمانەش پێویستە بە کەمترین کات و ماوە ئەنجام بدرێن، کات بۆتە یەکێک لە تواناکانی کێبڕکێی گرنگ کە دەبێت لە کاتی مامەڵەکردندا لەگەڵ جیهانگیری بەدەستی بهێنیت، بۆیە جیهان دەبێتە گودێکی بچووکی کێبڕکیی هەمە لایەن و شێوازی دابەشکردنی کاری نێودەوڵەتی تێیدا دەگۆڕێت، کە لەگەڵ بەرهەمهێنان یاخود جیهانییەتی بەرهەم و جیهانییەتی بازاڕ بگونجێت.

بەم شێوەیە هەموو کەرت و بەشێک لە پێکهاتەکانی بەرهەمهێنانی شمەکێک لە جێگە و شوێنێکی جیاوازی جیهان بەرهەم دەهێنرێت، وا دەکات بڕیارەکانی بەرهەم و سەرمایەگوزاری لە تێڕوانینی جیهانەوە دەدرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئابووری پێگەیشتوو لەو بوارەی پەیوەندی بە تێچوونو  داهاتەوە هەیە.


سەرچاوەکان



328 بینین