قوتابخانەی کۆمەڵایەتی بۆ بەهای دراو واتە چی؟
ئەم قوتابخانەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە شمەک بۆ تێربوونی پێویستی بەکاربردن و بەرهەمهێنەکان ئاڕآستە دەکرێت بۆیە دەکرێت جیاوازی لە نێوان دوو جۆرە بەهای شمەک بکەین:
١- بەهای بەکارهێنان.
٢- بەهای ئاڵوگۆڕکردن.
بەڵام چ شتێک بەهای شمەک دیاری دەکات؟
بەپێی شیکردنەوەی قوتابخانەی کۆمەڵایەتی، بەهای ئابووری شمەکی بەرهەمهێنراو بە بڕی ئەو کارە کۆمەڵایەتییەی کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی شمەکەکە دیاری دەکرێت، بڕی بەهای شمەک کاتی کار دیاریی دەکات، هەر کاتێک بەرهەمهێنانی شمەکێک کاتێکی زۆری خایاند ئەوا بەهاکەی زۆرتر دەبێت و ناتوانرێت بەهای ئەم شمەکە دیاری بکرێت تەنها لە ڕێگای بەراوردکردنی نەبێت لەگەڵ شمەكێکی تردا لە ڕێگەی کرداری ئاڵوگۆڕکردنەوە.
بەم شێوەیە دەکرێ گوزارشت لە بەهای شمەک بکرێت، (بۆ نموونە ئاسن) بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕکردن بە شمەکێکی تر (بۆ نموونە گەنم) (١ تەن ئاسن = ٣ تەن گەنم)، وە لەبەر ئەوەی ئاڵوگۆڕکردن لە کۆمەڵگای نوێدا لە ڕێگای دراوەوە ئەنجام دەدرێت کۆتایی بە باری سەوداکردن ''شت بە شت'' هێنا. دەکرێ نرخی شمەکەکان بە دراو دیاریبکرێت. نرخ یان بەها: بریتییە لە گوزارشتی دراو بۆ بەهای شمەکەکە.
سەرچاوەی بەها بەپێی بۆچوونی ئەم قوتابخانەیە بە ''کار'' دیاری دەکرێت و دەتوانرێت بەهای شمەک بەهۆی دراوەوە دیاری بکرێ کە گوزارشت لە نرخی شمەک دەکات لە بازاڕدا، بۆیە گەر دراو لە شمەکە جۆربەجۆرەکان جیا بکرێتەوە بەهایەکی تایبەتی بە خۆی نییە.
ڕەهەندەكانی
کەواتە بابەتی بەهای بەپێی بیر و ڕای ئەم قوتابخانەیە ئەوە ڕوون دەکاتەوە بیرۆکەکە سێ ڕەهەندی هەیە کە پێی دەڵێن چەمکی تێکەڵاو کە ئەمانەن:
- پەیوەستە بە باسکردنی خودی بەهاکە
- واتا بەهای دراو تەنها بە بابەتی ئاڵوگۆڕکردن بەستراوەتەوە. ئەم خەسڵەتە تەنها دراو هەیەتی و لە شمەکەکانی تر جیای دەکاتەوە.
- بۆ ڕواڵەتی دەرەوەی بەها دەڕوانێت
- واتا بە گوزارشتی دراو بەهای یەکەیەک یان شمەکێکە کە نرخێک ین بەهایەک دەنوێنێت.
- باس لە سەرچاوەی بەها دەکات
ئەوە ڕوون دەکاتەوە کێ هەیە بەها بۆ شمەکەکان دابنێ؟ دەرکەوت کە کاری مرۆیی بەها دروست دەکات لە شتەکاندا. مەبەستی لە کار ئەو بڕە کارە تێکڕایەیە کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە داواکراون و کە لە بەهای شتەکاندا بەرجەستە بوون کە لەمیانەی ژمارەی یەکە کاتەکانی پێویست دا خۆی دەنوێنێت بۆ بەرهەمهێنانی یەک یەکە لە شمەک و خزمەتگوزارییەکان.