هەڵاوسانی خشۆک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-27-22:47:00 - کۆدی بابەت: 3792
هەڵاوسانی خشۆک
ئابووری

هەڵاوسانی خشۆک (Creeping Inflation) چییە؟

بەردەوام بەرزبوونەوەی ئاستی گشتی نرخەکانە، بەڵام بە شێوەیەکی لەسەرخۆ، واتە زیادبوونی نرخ لەسەرخۆ و پلە بە پلە، ئەوە کەمترین ئاستەکانی هەڵاوسانە، بۆیە لە چاو جۆرەکانی تری هەڵاوسان ماوەیەکی درێژ دەخایەنێ، وەک بەرزبوونەوەی نرخەکانی لە ماوەی دە ساڵ بە ڕێژەی ١٠٪، واتە تێکڕای زیادەی ساڵانە بە ڕێژەی ١٪ دەبێت، بە مانا ئەم جۆرە هەڵاوسانە ئاماژە بە جووڵەی بەرزبوونەوەیە لە ئاستی گشتی نرخەکاندا و بە ئاستێکی بەردەوام و مامناوەندی کە لە نێوان ١٪ بۆ ٣٪ بێت.


سەرچاوەکان



536 بینین