بازاڕی کێبڕکێی ناتەواو چییە؟
ئەم بازاڕە بۆ ئەم جۆرانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
بازاڕی قۆرخکراوی ڕەها
مەرجەکانی قۆرخکراوی ڕەها لە فرۆشتندا:
- یەک بەرهەمهێن هەیە.
- ئەم بەرهەمهێنە کۆنترۆڵی خستنەڕووی شمەکەکان دەکات.
-چەمانەوە خستنەڕووی قۆرخکار بریتییە لە خاڵێک یان چەماوەیەک کە نەرمی نانوێنێ.
مەرجەکانی قۆرخکاری ڕەها لە کڕیندا
١- یەک کڕیار هەبێت.
٢- دەست بەسەر خواستدا دەگرێت.
٣- چەماوەی خواستەکەی خالێکە یان نەرمی نواندنی نییە.
بازاڕی قۆرخکراوی کەم
مەرجەکانی قۆرخکراوی کەم لە فرۆشتندا :
- ژمارەی فرۆشیار یان بەرهەمهێنەران کەمە.
- بوونی پەیوەندییەکانی ئاڵوگۆڕ کردن، واتە هەر بەرهەمهێنێک ڕەچآوەی کاردانەوەی بەرهەمهێنەکانی دیکە دەکات.
- بە بوونی دوو بەرهەمهێن دەڵێن بازاڕی قۆرخکراوی دوو لایەنی.
- نرخەکان لەم بازاڕەدا جیاجیان، بەلام بەرهەمەکان لەیەک دەچن یان بە تەواوی لەیەک ناچن و ئەگەر شمەکەکان لەیەک بچن پێی دەڵێن ئەم قۆرخ کراوە قۆرخکراوی کەم و ناتەواوە یان جۆراوجۆرە.
مەرجەکانی قۆرخکراوی کەم لە کڕیندا
- ژمارەی کڕیاران کەمە.
- هەر یەکێکیان کاریگەری خۆیان لەسەر نرخ هەیە.
جیاواز لەم، بازاڕی كێبڕكێی تەواوە.
سەرچاوەکان
441 بینین