شمشێر لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-26-20:11:00 - کۆدی بابەت: 3748
شمشێر لە خەودا واتای چیە
لێکدانەوەی خەونەکان

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای شمشێر‌ لە خەودا کردووە .  

شمشێر لە خەودا

ئه‌گه‌ر ببینێ شمشێر له‌ناو كێلانه‌كه‌یدا بێت به‌ڵگه‌ی ژنه‌ وه‌ به‌بێ كێلان ( به‌رگه‌كه‌ی ) سه‌وه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ ، ئه‌گه‌ر ژنێك له‌ خه‌ودا ببینێ شمشێر به‌ده‌ستییه‌وه‌ بێت ئه‌وا كوڕێكی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ شمشێره‌كه‌ی له‌ كێلان دابێت ئه‌وا منداڵه‌كه‌ی له‌ سكیدا ده‌مرێت ، ئه‌گه‌ر پیاوێك ببینێ شمشێره‌كه‌ی به‌ڕوتی به‌ده‌سته‌وه‌بێت و بیدات له‌ كه‌سێكی تر و كاری لێ نه‌كرد ئه‌وا ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ شمشێر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت ئه‌وا له‌سه‌ر زه‌مینێكدا ده‌بێته‌ فه‌رمان ڕه‌وا ، ئه‌گه‌ر ببینێ به‌بێ هۆ شمشێری له‌كه‌سێكدا ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ ناوبانگ ده‌رده‌كات ، ئه‌گه‌ر ببینێ شمشێره‌كه‌ی لێ بسێنن و له‌ده‌ستی ده‌ربهێنن ئه‌وا له‌ كاره‌كه‌ی خۆی دوور ده‌خرێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ببینێ شمشێر له‌ كه‌مه‌ری ببه‌ستێ ئه‌وا ته‌مه‌ن درێژ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ شمشێری ئاڵتونی هه‌بێت ئه‌وا گه‌وره‌یه‌ك یان سه‌رۆكێك ئاسایشی بۆ دابین ده‌كات ، ئه‌گه‌ر شمشێره‌كه‌ی ئاسن بێت ئه‌وا كاره‌كانی چاك ده‌بن ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ توخمی بلور بێت ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رۆك یان گه‌وره‌یه‌كه‌وه‌ سود و قازانجی پێ ده‌گات وه‌ ئه‌گه‌ر شمشێره‌كه‌ی له‌جۆری مرواری بێت ئه‌وا له‌ زانایانه‌وه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت .

 


سەرچاوەکان



3669 بینین