چەمكی بەهای ئاڵوگۆڕ
چەمکی بەهای ئاڵوگۆڕکردن بەستراوەتەوە بە بەراوردکردن یان بە پەیوەندی لە نێوان بڕی ئاڵوگۆڕکراو لە نێوان دوو شتی جیاواز، بۆ نموونە دەکرێ باس لە بەهای ئاڵوگۆڕکردنی شمەکێک ''بۆ نموونە زێڕ'' ڕێژەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی شمەکێکی تردا ''بۆ نموونە کەلوپەل'' دیاریکرێ، و لەبەر ئەوەی ئاڵوگۆڕکردن لە کۆمەڵگاکانی هاوچەرخدا لە ڕێگای ''دراوەوە'' دەکرێ، وازهێنان لە شێوازی سەوداکردن (المقایضة Barter) بۆیە دەکرێ نرخی کەلوپەلەکان بە دراو دابنرێ. و نرخی زێڕ بە دراو دەستنیشان بکرێت، بەم شێوەیە نرخ بریتییە لە گوزارشتی نەختینەیی (التعبیر النقدی) بۆ بەهای شمەکێکی ئابووری.
کاتێک دەڵێت ئاو ''بەهای'' خۆی هەیە مەبەست لەوەیە پێداویستییەکی دیاریکراو مرۆڤ پڕ دەکاتەوە، بەبەکارهێنانی ئەم شمەکە دێتە دەست، لەم سۆنگەیەوە بیرکردنەوە لە ''سوود'' ئەوا بەهای بەکارهێنانی ئەم شمەکە دەگریتەوە بە بێ ڕەچاوکردنی بەرز و نزمی نرخەکەی لە بازاڕدا، بەڵام باسکردنی بەهای خانوویەکی دیاریکراو، ئاماژە بەم بەهایە مەرج نییە بە نرخی فرۆشتنی ئەم شمەک دابنرێ یان بەهای ئاڵوگۆڕکردنی بێت، بە واتایەکی تر ئەم نرخەیە کە کڕیارێک دەیەوێ بیدات بەرامبەر بەدەست هێنانی خانووەکە، یان ئەم نرخەی کەوا پێویستە بیدات ئەگەر ئارەزووی بەدەست هێنانی هەبێت گەر بیەوێت تێیدا نیشتەجێ بێت.