بیردۆزی بەهای کار و خەرجی بەرهەم
نووسەرە کلاسیکییەکان جیاوازیان لە نێوان بەهای بەکارهێنان و بەهای ئاڵوگۆڕکردن کردووە. بەهای بەکارهێنان ئەم کەڵکەیە کە کەسێک لە بەکارهێنانی شمەکێک دەستی دەکەوێ. بەڵام بەهای ئاڵوگۆڕکردن ئەو ڕێژەیە کەوا لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕکردنی شمەکێک بە شمەکێکی تر لە بازاڕدا بەدەست دەهێنرێت. بەهای ئاڵوگۆڕکردن بۆ هەر شمەکێک بە بۆچوونیکلاسیک لەسەر بنەمای ئەو کارەیە کە دەیکات. یاخود لەسەر بنەمای ژمارەی کاتژمێرەکانی کارکردنە کە کاری تێدا کراوە بۆ بەرهەمهێنانی شمەکەکە.
ڕەخنەكان
ئەو ڕەخنانەی کە ئاڕآستەی بیردۆزی بەهای کار کراون:
- فەرامۆشکردنی کاریگەری خواست بۆ بەهای شمەکەکان، چونکە بڕێکی زۆر لە کار بۆ بەرهەمهێنانی شمەکێکی دیاریکراو خەرج دەکرێت، بەڵام ئەم شمەکە دەخرێنە کە بازاڕ خواستی لەسەر نابێت، دواتریش بەهای ئاڵوگۆڕکردنی نابێت.
- ڕەچاوی بنەماکانی دیکە ناکات کە بەشداری لە بەرهەمهێناندا دەکەن. هەرچەندە ''دەیڤد ڕیکاردۆ'' دانی بە گرنگی سەرمایەدا ناوە لە کرداری بەرهەمهێنان، بەڵام بە شێوەیەکی ناڕآستەوخۆ، چونکە بە کارێکی پاشەکەوتکراوی لەقەڵەم دەدات. بەڵام ئەم بۆچوونی کەوا سەرمایە هەمیشە لەگەڵ کاردا بە ڕێژەیەکی جێگیر بەشداری دەکات لە کرداری بەرهەمهێناندا بۆچوونێکە لە ڕاستییەوە دوورە.
- بیردۆزەیەکە ناتوانێ دیاردەی بەها لێک بداتەوە. و بەهای فرۆشتنی هەر شتێک لە بازاوڕدا تەنها بە بڕی تێچوونی بەرهەمهێنانەکەی دیاری ناکرێت، ئەم بیردۆزە بارودۆخی خواستی لەسەر شمەکەکە لە بازاڕدا پشتگوێ دەخات.
- هەروەها ناتوانێت بەهای شمەکە دەگمەنەکان لێک بداتەوە، واتا ئەم شمەکانەی ناتوانرێ جارێکی دیکە بەرهەم بهێندرێت بۆ نموونە تابلۆ هونەرییەکان.
سەرچاوەکان
353 بینین