جان دارک کێ بوو؟
گەلی فەڕەنسا ڕێز لە قەدیسە جان دارک دەگرن، کە گوایە یەکێکە لە مەزنترین پاڵەوانەکانی فەرەنسا، جان دارک لە ٢٦ـی کانوونی دووەمی ١٤١٢ لە دایک بووە و لە ٣٠ ئایاری ١٤٣١دا، لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا سوتێنرا، کاتێک جان دارک گەنج بوو کۆمەڵێکی زۆر لە دەوڵەمەند و وەجاخ زادەکان چوونە ناو ئەو ئینگلیزانەوە کە حوکمی زۆربەی فەڕەنسایان دەکرد، ئەوانە لە ناوچەیەکی فەڕەنسادا بوون بە ناو ی "بۆرگەندیا" بۆیە ناویان لێرا "بۆرگەندیەکان "، ئەو کاتە جان دارک تەمەنی ١٣ساڵ بوو کە دەنگێکی بیست دەیگوت دەنگی هەردوو قەدیس کاترین و مارگرێت و دەنگی مایکڵی گەورەی پەریە جاک وتی: پێیان وتووە بە تاج لەسەرکردنی "دۆفین شارلز" کە جێنشینی تەختی پادشایەتی فەڕەنسا بوو، ئاشتی دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا بە تێپەڕبوونی کات "جان" توانی باوەڕ بە شارلز بهێنێت کە دەتوانێت سەرکردایەتی هێزەکەی بکات بەرە و سەرکەوتن، جان هاندەر بوو بۆ سەربازە فەڕەنسیەکان بۆیە ئینگلیزەکانیان شکاند.
دۆفین بەناوی شارڵی حەوتەم تاجی فەرەنسای لەسەر نرا، بەڵام دوای ئەوە پادشا پشگیری تەواوی سەربازەکانی نەکرد بۆ جەنگ، بۆیە فەرەنسیەکان ڕۆژ لە داوی ڕۆژ دەشکان و جان دارکیش لەلایەن بۆرگەندیەکانەوە بەدیل گیرا و بەجادوگەری تاوانبار کرا. دادگاییەکەشی لەلایەن ئەو پیاوە ئایینیانەوە بوو کە سەر بە بۆرگەندیەکان و ئینگلیزەکان بوون، جان دارک لە ماوەی دادگایی کردنەکەیدا ئازایەتی نواند و چاو نەترسانە بەرەنگاریان بووەوە، بەڵام سەرئەنجام حوکمی مردنیان بەسەردا دا.
لەساڵی ١٤٥٥ دادگا ڕایگەیاند کە سوتاندنی جان دارک بە هەڵە بووە، لە ساڵی ١٩٢٠یشدا کەنیسەی کاسۆلیک ڕایگەیاند کە جان دارک قەدیسە(قەشە) بووە و هەموو ساڵێک کەنیسە لە ڕۆژی سوتاندنیدا واتە ٣٠ی ئایار جەژنی قەدیسە دەگێڕێت، چیرۆکی جان دارک بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕووداوەکانی مێژوو چەندین چیرۆک و شانۆگەری و شیعر و گۆرانی لەسەر دانراوە.