چەمكی كاركردن
مرۆڤ بەپێی کۆمەڵێک بنەما دەژی کە لەڕێگایەوە دەتوانێت لەگەڵ بارودۆخی جۆراوجۆری جەستەیی و کۆمەڵگایی پێکەوە ژیان بکات، چەمكی كاركردن بە گرنگترین بنەماكان دادەنرێت كە یارمەتی ژیانی تاك دەدات لەڕووی ئابوورییەوە، پێناسەی كاركردن بریتییە لە كۆمەڵە چالاكییەكی دیاریكراو و ڕێكخراو كە زۆرجار لە بەرامبەر پارەدا ئەنجامی دەدات، هەر تاكێك دەتوانێت زیاتر لە یەك كار ئەنجامبدات، بۆ نمونە دەتوانێت وەك فەرمانبەرێك كاربكات و لە كاتە بەتاڵەكانیدا كاری بازرگانی بكات. بۆیە هەركەسێك لە كۆمەڵگادا كارێكی تایبەت بەخۆی هەیە، چەند خاڵێكی گرنگ هەیە بۆ هەڵبژاردنی كارەكت لێرەدا باسیان دەكەین.
چۆن كارەكەت هەڵدەبژێریت؟
هەر تاكێك لە كۆمەڵگادا چەند بوارێك هەیە كە حەزی لێدەكات و دەیەوێت ئەنجامیان بدات، كاركردن بە یەكێك لەم بوارانە دادەنرێت چونكە هەر تاكێك بنەما و شێوازی بیركردنەوەی جیاوازە بۆیە ئەمانە هەمووی یارمەتی دەدات لە هەڵبژاردنی كارەكەی، هەروەها چەندین خاڵی گرنگ هەن كە دەبێت ڕەچاوبكرێن لەكاتی هەڵبژاردنی كارەكەت كە بریتین لە:
لەبەرچاوگرتنی كەسایەتیت
هەر كەسێك كە دەیەوێت كارێك هەڵبژێرێت دەبێت شێوازی ژیانكردنی خۆی لەبەرچاوبێت و دەبێت بیر لەوە بكاتەوە ئایا ئەو كارەی كە هەڵیدەبژێرێت گونجاوە و دەتوانێت هاوسەنگی لەنێوان ژیانی و كارەكەیدا دروستبكات، یان ئایا دەتوانێت كارەكەی بەباشی ئەنجامبدات و كاریگەری نابێت لەسەر خێزان و هاوڕێكانی، هەروەها دەبێت هەستەكانی بەرامبەر كارەكەی لەبەرچاوبگرێت.
لەبەرچاوگرتنی تواناكانت
یەکێک لە خاڵەکانی گرنگەكانی هەڵبژاردن و پێناسەکردنی تاک بۆ کارێکی گونجاو بریتییە لە هەڵسەنگاندنی لێهاتووییەكانی بە بینینی ئەوەی ئایا ئەو کارەی كە هەڵیدەبژێرێت لەگەڵ ئەزموون و بوارە پەروەردەیییەکانی دەگونجێت، هەروەها لەكاتی هەڵبژاردنی كارەكەیدا نابێت تەنها پشت بە بڕوانامەكەی ببەستێت بەڵكو دەبێت حەز و ئارەزووەكانی لەبەرچاوبێت لەگەڵ ئەو بەهرانەی كە هەیەتی.
گەڕان بەشوێن كاردا
دەبێت كەسەكە بەشوێنی كارەكەیدا بگەڕێت و هەڵیبسەنگێنێت لەڕێگەی گونجاویەوە وەك شوێنی كارەكە، یان گرنگییەكەی یان ئایا لەم كارەوە هیچ شتێكی نوێ فێردەبیت، هەروەها ئایا ژینگەی كارەكە گونجاوە.
گرنگی هەڵبژاردنی كارێكی گونجاو
تاكەكان ئەو كارە هەڵدەبژێرن كە بە گونجاوی دەزانن و لە ئاستی هیوا و ئاوات و بوارە زانستییەكانیدا بێت، بۆیە كارەكەی چەندین كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەری، هەروەها كارەكە ڕۆڵێكی باشی دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانی چونكە كاتەكانی خۆی بۆ تەرخانكردووە، بەڵام بە پێچەوانەوە گەر كارێك هەڵبژێرێت كە بە خواستی خۆی نەبێت ئەوا كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ژیانی پیشەیی و تایبەتی كەسەكە، هەروەها لە نیشانە ئەرێنییەكانی هەڵبژاردنی كاری گونجاو بریتییە لە بەدەستهێنانی سەرچاوەیەكی زۆرباشی دارایی كە زۆرجار بەدرێژایی ژیانی بەشی دەكات، هەروەها هەڵبژاردنی كاری گونجاو دەبێتە هۆی دڵخۆشی تاك لەژیانی پیشەیی و تایبەتیدا.