چارلز ئەزناڤور كێبوو؟
گێڕەرەوە و گۆرانیبێژی خۆشەویستی فەڕەنسی (چارلز ئەزناڤور)، زیاتر لە ۸۰۰ گۆرانی نووسیووە و ۱۰۰۰ گۆرانیشی کردووە بە زمانی فەڕەنسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئیسپانی و تۆماری کردوون و بە گشتی ۱٥۰ ملیۆن ڕیکۆردی لێ فرۆشتووە. ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە پڕفرۆشترین هونەرمەندانی میوزیک بۆ هەمیشە و بە فرانک سیناترا ی فەڕەنسا نازناوی وەرگرت. لەکاتێکدا کە (ستیڤن هۆڵدن) ڕەخنەگری میوزیکی وەسفی ئەزناڤور دەکات بە" خوداوەندی پاپی فەڕەنسا".
بێ گومان ئەو بەناوبانگترین ئەرمەنی زمانی خۆی بوو. ئەزناڤور لە CNN و بەکارهێنەرانی Time Online لە سەرانسەری جیهاندا نمایشکارێکی نایابی سەده ناوی دەکرد، کەنزیکی ۱۸٪ی دەنگی گشتی وەرگرت، تاکو جارێکان ژان کوکتو گوتی: "پێش ئەوەی ئەزناڤور بێ ئومێد ببێ ناوبانگی نەبوو".
ژیاننامە
لە ۲۲ی ئایاری ۱۹۲٤ لە شاری پاریس لە شەهنور ڤاغیانگ ئەزناڤوریان لەدایک بووە. بچوکترە لە دوو منداڵی لەدایک بووی کۆچبەرە ئەرمەنییەکان کە ڕۆیشتوونەتە فەڕەنسا. دایکی بەرگدوور بووە و هەروەها ئەکترێسیش بووە، باوکیشی گۆرانیبێژێکی مامناوەندی بووە و لە چێشتخانەکاندا گۆرانی گوتووە.
چارلز و خوشکە گەورەترەکەی لەسەر مێزەکان چاوەڕێیان دەکرد و پاشان چارلز دەستی بە نمایشکردن دەکرد. ئەو یەکەمین خوێندنەوەی شیعری خۆی کرد لە کاتێکدا کە تەنها تازە پێگرتوویەک بوو پێشكەش كرد.
لە چەند ساڵێکی کەمدا ئارەزووی سەبارەت بە گۆرانی ووتن و سەماکردن پەیداکرد و لەڕێی فرۆشتنی ڕۆژنامەکانەوە پارەی بۆ وانەکانی پەیدا دەکرد. ئەو یەکەمین کەوانی شانۆیی خۆی لە شانۆی "Emil and the Detection" لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەدەست هێنا و لەچەند ساڵێکدا وەک فیلمێک کاری لەسەر کرا.
لە کۆتاییدا چارلز وازی لە خوێندن هێنا و وەک لاوێکی گۆرانیبێژ و سەماکەر گەشتێکی لەگەڵ گروپێکی شانۆیی کرد بۆ فەڕەنسا و بەلجیکیا، لە کاتێکدا وەک کۆچەرێک دەژیا.
کار و بەرهەمە هونەرییەکانی زیاتر لە ۷۰ ساڵی خایاند. زیاتر لە ۱۲۰۰ گۆرانی بە ۹ زمان وەرگێڕا. جگە لەوەش زیاتر لە ۱۰۰۰ گۆرانی بۆ خۆی و ئەوانی دیکەش نووسی.
نمایشکارێکی بەناوبانگ لە ساڵی ۱۹٤۱ لە پاریس لە یانەی(Club de la Chanson) بوو، و چارلز بە تێکست نووسەرێکی گۆرانی ناسێنرا کە ناوی ( Pierre Roche) بوو و پێکەوە پەرەیان دا بە ناو بۆ خۆیان و وەک گۆرانیبێژ و تێکست نووسەر لە خواردنگە و کۆنسێرتەکاندا بەناوی (Roche and Aznavour) دەردەکەوتن. ئەوان دڵخوازی فەڕەنسییەکان بوون و بەجۆرێک بەناوبانگ و سەرکەوتوو بوون کە لە کەنەدا و دەرەوەی فەڕنساش ناسران.
پاش ساڵەکانی جەنگی دووەمی جیهانی، چارلز دووبارە دەستی کردەوە بە دەرکەوتن لە فیلمەکاندا. لە یەکێکیاندا وەک گۆرانی وتنی کرۆپیەر لە فیلمیGood bye Darling) 1946).
سەرەنجام ئەزناڤور ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێنا و ئاوازی بۆ گۆرانییە سەر شەقامییەکان و میوزیسیان و گۆرانی بێژەکانی دیکەش دادەنا، بە تایبەت (E´dith piaf).
ئەزناڤور زۆر کەوتە ژێر کاریگەری هاندانەکانی ئەو و لەگەڵ ئەودا وەک کەسێکی ڕۆشنبیر و کراوە گەشتی دەکرد.
ماوەیەك لەگەڵ خاتوو پیاف ژیا، بەبێ بوونی هیچ بەرژەوەندی و مەبەستێک یاخود وەک خۆشەویستێک.
سەرەنجام سەرپەرشتیارەکەی ئەزناڤور ئەوی ناچار کرد کە بەتەنها نمایش بکات، بەبێ Roche و چەندین گەشتی سەرکەوتووی ئەنجامدا و چەندین شاکاری ناوازەی پێشکەشکرد.
لە ساڵی ۱۹٥۰ گۆرانییەکی تاک و شیرینی دەکرد بەناوی" Je Hais Les Dimances" (من ڕقم لە یەکشەممانە) بەناوی گۆرانیبێژ (ژولێت گریکۆ) بڵاویکردەوە و بوویە سەرکەوتنێکی مەزن بۆی.
لە کۆتاییەکانی دەیەی ٥۰ کاندا، ئەزناڤور بەجۆش و خرۆشێکی زیاترەوە چوویە نێو فیلمەکان، کورتەباڵا و قسەزان و لێهاتوو بوو. نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکرد لە فیلمەکانیدا و هەڵە و کەم و کوڕیەکانی خۆیشی قبوڵ بوو.
ئەزناڤور وەک ئەکتەر و ئاوازدانەر و ڕێکخەری میوزیک کاری بۆ چەندین فیلم کردووە، لەنێویشیاندا (Gosse de Paris(۱۹٦۱)، لە هەمان کاتدا هاوکار بوو لە نوسینی فیلمەکە لەگەڵ دەرهێنەری فیلمەکە (Marcel Martin). و درامای Three Fabels Of Love( سێ ئەفسانەی عەشق)، Dear Coroline ۱۹٦۸، هەروەها وەک ئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی "Les Fables de la Fontain" لەساڵی ۱۹٦٤ ڕۆڵی گێڕا.
دواتر لە میوزیکی ناسراوی Monsieur Carnaval لەساڵی ۱۹٦٥ ڕۆڵی گێڕا و گۆرانییەکی مەزنی بەناوی" La bihême" تێدا نمایش کرد.
درەوشانەوەی ئەستێرەی کیشوەری ئەو بەردەوام بوو و ئەزناڤور لە دەرەوەی فەڕەنساش له چەندین فیلمدا ڕۆڵی گێڕا کە کۆمەڵێک دەرئەنجامی گومانلێکراوی هەبوو، لە کاتێکدا کە گاڵتەجاڕی Candy 1968 کە لەگەڵ ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان کردی لە نێویشیاندا Marlon Brando و Richard Burton و Ringo Star لە داستانی سەرکێشییەکانی ۱۹۷۰، سەرەڕای هەبوونی هەڵە و کێشە لەکاتی بڵاوبوونەوەیاندا، بەڵام ڕێگر نەبوو لەوەی کە چارلز لە نێوانیاندا وەک یەکێک لە سەرنج ڕاکێشەکانی جیهان نیشان دا.
فیلمی دیكە
چارلز لە چەند فیلمێکی دیکەشدا بینرابوو، وەک:
The Games1970, The Block house 1973,
و نوسخەیەکی بێ وێنەی فیلمی( دە سوورپێستی بچووکی ئاگاتاکریستی) 1974.
بەڵام ئەوەی لە دید و چاوی نێودەوڵەتییەوە چارلزی هێشتەوە، مۆسیقاکەی بوو.
فیلمەکانی دواتری وەک Yaddish Connection 1968 کە چارلز تێیدا هاونووسەر و هاودەرهێنەری میوزیکەکەی بوو؛ هەروەها میوزیکەکانی وەک Maestro 1990, لەگەڵ Malcolm Mc Dowell, بەرهەم هێنانی کەنەدایی-فەڕەنسی ئارارات(2002) بەهۆیەوە دیاری تایبەتی وەرگرت.
و لە فیلمەکانی( ڕاستی دەربارەی چارلی) ۲۰۰۲ و Emmenez-moi ۲۰۰٥ ڕۆڵی خۆی هەبوو و کۆتا فیلمی بەرزی ئەو The Colonel(عەقید) ۲۰۰٥ بوو.
لە تەنیشت فیلمەکاندا، تاک تراکی(she) (1972+1974)کە لە خشتەی دڵخوازەکانیدا جێی گرت و لە بەریتانیا ناوبانگێکی مەزنی پەیدا کرد.
ئەلبوومەكانی
ئەزناڤور خاوەنی ۳۷ ئەلبوومی زێڕین بوو. بەناوبانگترین گۆرانی ئەو لە ئەمریکا" Yesterday when I was young" هەر لە Shirley Bassey تاکو Jolio دووبارە کەڤەر کراوەتەوە و وتراوەتەوە.
لەساڵی۱۹۹۷ ئەزناڤور خەڵاتی شانازی( Ce´sar) ی وەرگرت.
چارلز سێ پەرتوکی نوسیووە:( یادگارییەکان" Aznavour by Aznavour" 1972 ، کۆکراوەیەک لە لایریکی گۆرانییەکانی "Des mats´a láffiche"1991، و دووەم ئاوێنە" Le temps des avents" 2003 نووسی و "گەشتی ماڵئاوایی" کە لەساڵی 2006 بوویە کۆتا بەرهەمی کۆتایی تەمەنی.
ئەزناڤور بەلایەنی کەمەوە سێ جار زەواجی کردووە(هەندێکیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێنج جار بووە) ژنەکانی بەناوی Micheline Ruge 1946 و Evelyne Plessis 1956 و Ulla Thorsell1967.
باوکی شەش منداڵە بەناوەکانی( Patricia، Katia, Sed, Misha, Nicholas, Patrick).
چارلز کاریگەرییەکی بەهێزی دروست کرد بە کۆمیدی Une gosse Sensass1957 و هەروەها Paris Music Hall 1957.
ئەزناڤور وەک نەخۆشێکی دەروونی خێرخواز بەڵام بێ ئومێد و چارەڕەش لە Head Against the Wall دا دەرکەوت.
ساڵێک پاش ئەوە ئەزناڤور ڕۆڵی پیانۆژەنی چارلی بینی لەساڵی ۱۹٥۹، کۆهلێر/ ئێدوارد سارۆیان لەفرانسوا تروفو لە ڕۆمانی( دەیڤد گودیس)، وەک بکوژی پیانۆژەنەکە ڕۆڵی گێڕا(۱۹٦۰). کە بووە هۆی بردنەوەی چەندین خەڵاتی بۆکس ئۆفیس لە فەڕنسا و ئەمریکاش.
ئەم ناوبانگە کتوپڕە لە دەیەی ۱۹٦۰ لە تەواوی دەرەوەی کیشوەر ناوبانگی دایەوە، هاوشێوەی فرانک سیناترا لە فەڕەنسا. سترانەکانی بە زمانە جیاوازەکانی( فەڕەنسی، ئینگلیزی، ئیتاڵی، ئیسپانی، ئەڵمانی، رووسی، ئەرمەنی، پرتوگالی) بوون و ئەو گەشتانەشی کە دەیکردن بووبوونە هۆکاری جۆش و خرۆشێکی زیاتر بۆ شاکارەکانی، بەتایبەت لەساڵی ۱۹٦٤ لە هۆڵی Carnegie و هۆڵی Landn´s Albert ۱۹٦۷.
ئەزناڤور بۆ سەرۆکەکان، پاپا، سوڵتانەکان وهەروەها بۆنە خێرخوازییەکان گۆرانی دەوت. وەک هەڵوێستەیەک بۆ بومەلەرزەکەی ساڵی ۱۹۸۸ ی ئەرمینیا ک، چارلز ڕێکخراوێکی خێرخوازی دامەزراند بۆ ئەرمەنستان،بە هاوکاری هاوڕێی دێرینی و بەڕێوەبەری تیپی مۆسیقا( Levon Sayon) و لەساڵی ۲۰۰۸ بە فەرمی بوویەوە بووەوە بە هاونیشتیمانی ئەرمینیا. بوو بە باڵوێزی ئەرمینیا لە سویسرا و لە ساڵەکانی دواتری بوویە نوێنەری هەمیشەیی ئەرمەنستان لە نەتەوە یەکگرتووەکانی جنێڤ.
ئەو دەستی کرد بە کۆتا گەشتی جیهانی خۆی لە ساڵی ۲۰۱٤. لە ۲٤ ی ئاب ۲۰۱۷ ئەزناڤور ئەستێرەی ۲٫٦۱۸ـیـەمینی لە هاڵیوود بردەوە.(Hollywood Walk Of Fame).
دواتر هەمان ساڵ خۆی و خوشکەکەی خەڵاتی Raoul Wallen berg یان بردەوە، بۆ پەنادانی یەهودییەکان لەماوەی جەنگی دووەمی جیهانی.
کۆتا کۆنسێرتی خۆی لە ۱۹ ی سێمپتەمبەری ۲۰۱۸لە NHK Hall لە ئۆساکا پێشکەش کرد.
لە ٥ی مایس۲۰۱۸ میوانی ڕادیۆی BBC2 Graham Morten بوو.
ئەزناڤور گاڵتەی بە باڵا و جەستەی خۆی دەکرد، بەتایبەت باڵای کە ۱٦۰ سم بوو ، بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەمەی وەک سەرچاوەیەکی گاڵتەپێکردنی خۆی بەکاردەهێنا.
كۆچی دوایی
لە مانگی چواری ۲۰۱۸ کەمێک پێش ئاهەنگی لەدایک بوونی ۹٤ ساڵی ، ئەزناڤور برایە نەخۆشخانەی San Petersburg بەهۆی پەستانی پشتییەوە لەکاتی ڕاهێنان پێش کۆنسێرتی شارەکە. بەوهۆیەوە کۆنسێرتەکە دواخرا بۆ وەرزی دواتر بەڵام بەتەواوی ڕەتکرایەوە چونكە چارلز لە تەمەنی ۸۲ ساڵیدا و لە ۱ ی تشرینی یەکەم ۲۰۱۸ لە باشووری فەڕەنسا و لە ماڵەکەی خۆیدا و لە گوندی Mouriês کۆچی دوایی کرد. پزیشکی دادوەری ڕایگەیاند کە ئەزناڤور بەهۆی وەستانی دڵ و ئاوسانی سییەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەزناڤورییەکان لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهان
لە کاتێکدا کە بەرگریکردن لە پاریس لەناو نازیەکاندا پەرەی سەند، ئەڵمانییەکان زیاتر بێڕەحمتر و تووڕەتر بوون، Gestapo ڕۆژ بە ڕۆژ گەڕان و ئازارەکانی زیاتر دەکرد.
لەژێر ئەم دۆخەدا بوو کە میشا ئەزناڤور، باوکی چارلز ئەرناڤور دەستی کرد بە کارکردن لەگەڵ خۆبەخشەکانی ئەرمینیا لە سوپای ئەڵمانیادا، سەرەڕای ئەوەی کە مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو.
لەڕێی گفتوگۆی ڕۆژانە و ئەو نوکتانەی ئەو سەربازانە دەیانگێڕایەوە دڵنیابوو لەوەی کە ئەوان بەڕاستی ئەرمەنین، میشا داوای لێدەکردن گۆرانی بڵێن و چیرۆک بگێڕنەوە لەبارەی گوندەکانیانەوە. لەوڕێیەوە ئەو دەیتوانی بە باشی تێبگات کە زمانە ئەرمەنییەکەیان ڕەسەنە و لە مناڵییەوە فێری بوون یاخود لەو قوتابخانانەدا فێرکراون کە ئەڵمانییەکان بۆ کارکەر و فەرمانبەرەکانی خۆیان مەشقیان پێ دەکردن.
هەموو ئەمانە لە ڕێستۆرانی" Raffi" ڕوویدەدا کە سەردەمانێک لەوێ کاری دەکرد و خزمەتی ئەفسەرە نازییەکانی دەکرد و لە مێزەکانی ئەولاتر هەرکاتێک کە سەربازەکان لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو دەبوون، میشا ئەوەی بۆ ئەفسەرە ئەرمەنییەکان ڕووندەکردەوە کە دەتوانێت یارمەتییان بدات لەوەی هەڵبێن.
عادەتەن کوڕەکان بە زوویی وازیان لەم دەرفەتە دەهێنا، لەبەر ئەوە میشا ئەزناڤور لە شوێنێکی سەلامەت چاوی پێیان دەکەوت، پاش ئەوەی ڕێستۆرانتەکەی دادەخست ئەوانی دەناردە ماڵەکەی خۆی.
یەکەمجار ئەوان لە تەندوردا جله فەرمی و یەک پۆشییە ئەڵمانییەکانیان دەسوتاند و هەرکە دونیا بەرەو تاریک بوون دەچوو، چارلز ئەزناڤور و خوشکەکەی چەکەکانیان فڕێ دەدایە ئاوەڕۆکەوە.
خێزانی ئەزناڤور هاوکاری ژمارەیەکی زۆری سەربازیان کرد و لە ئەنجامدا لە چەند ڕۆژێکی کەمدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە شەوان لە باڵەخانە بچووکەکەی ئەزناڤوردا دەمانەوە لە شەقامی( ناڤارڵ) گەیشتە ۱۱ کەس.
دوای مردنی
لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە شاری نائولیس لە پاریس لەگەڵ ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و نیکۆل پەشینانی سەرۆک وەزیران لە ئەرمینیا، وەک ئایکۆنێکی نەتەوەیی و ڕەگ و ڕیشەی ئەرمەنی ناوی برا.
ئیمانوئێل ماکرۆن لە کاتێکدا کە بەرامبەر تابوتی ئاڵای فەڕەنسی شین و سپی و سوور وەستابوو گووتی:" لە فەڕەنسا شاعیران هەرگیز نامرن". لە تەنیشت تابووتەکە تاجە تاجە گوڵێک بە ڕەنگەکانی ئاڵای ئەرمەنستان دانرابوو.
گۆرانیبێژی ئەفسانەیی فەڕەنسی لە بەشی خێزانی ئەزناڤور لە گۆڕستان لە Montfort l´Amaury لە ڕۆژئاوای پاریس بە خاک سپێردرا.
نموونەی شیعرێكی
دوێنێ کە من هێشتا بیست ساڵم بوو
نازی کاتم دەکێشا و یاریم بە ژیان دەکرد
هەر بەوشێوەیەی کە عەشق یاری پێدەکات
لە شەودا ژیانم دەکرد
بەبێ ژماردنی ڕۆژەکانم
کە لە کاتدا بزر دەبوون
من ئارەزووی زۆرم هەبوو
کە هەموویانم ئازاد کرد
کۆمەڵێک ئومێدم بونیات نا
کە هەموویانم لەدەست دا
و من ون بووم بەبێ ئەوەی بزانم دەبێت بۆ کوێ بڕۆم
چاوەکانم بۆ ئاسمان دەگەڕان
و دڵم بۆ زەوی..
دوێنێ کە من هێشتا بیست ساڵم بوو
من کاتم هیلاک دەکرد
بە خەیاڵی ئەوەی کە دەتوانرێت ئەو بوەستێنرێت
و دووبارە بەدەستی بهێنیتەوە
تەنانەت دەتوانیت پێشی بکەویت
دەی تەنها ڕامکرد
تاکو هەناسەم پێ نەما
بەبێ بنچینەیەک لە ڕابردوودا
بەبێ ئومێدێک بە داهاتوو
من زیاتر لە خۆم بووم
لە تەواوی قسەکانمدا
و بیرۆکەی خۆمم هەبوو
کە دەمویست باشترینەکان لە تەواوی دونیادا
بە غرورێکی بزێوانە ، بۆ من بن
دوێنێ کە من هێشتا بیست ساڵم بوو
بەڵام کاتم لەدەست دا
بۆ شتانێکی بێ هودە
کە وازیان لێ نەهێنام، بە بێ هیچ نیشانەیەک
مەگەر کۆمەڵێک شتی لەناوچاو نوسراو
بە ڕەنگێک لە ترس و ماندوویەتی
بۆچی عەشقەکانم مردن پێش ئەوەی بێنە دوونیاوە؟
بۆچی هاوڕێکانم ڕۆیشتن پێش ئەوەی بگەڕێنەوە؟
هەڵەکە لە منەوە بوو!
من خۆمم تەنها کرد
من ژیانم بە فیڕۆدا و ساڵەکانی گەنجیەتیشیم
لە باشترینەکان و خراپترینەکان
باشترینەکانم فڕێدا و زەردەخەنەکانمم گرێ دا
و فرمێسکەکانمم وشک کردەوە
لە کوێن ئێستا، ساڵەکانی گەنجیەتیم