لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای سواری ( سوارچاكی ) لە خەودا کردووە .
سواری ( سوارچاكی ) لە خەودا
ئەگەر كەسێك لە خەودا ببینێ سواری بكات ئەوا لە لایەن پادشاوە سەروەت و سامانی دەست دەكەوێت ، ئەگەر ببینێ لەگەڵ ژمارەیەك خەڵكدا سواری بكات و هەموو سوارەكان گوێ ڕایەڵی بوون ، ئەوا دەبێت بە سەرۆكی گروپێك ، ئەگەر ببینێ گروپێك سواری بكەن لەجێیەكدا ئەوا لەو جێگەیەدا بارانێكی توند دەبارێت ، ئەگەر ببینێ سوارێكی نەناس سەروەتێك یان شتێكی پێ بدات ئەوا لە كەسێكی نەناسراوەوە سودێكی پێ دەگات ، ئەگەر ئەو سوارانە ئاشنابوون ئەوا لەلایەن دۆست وە یان ئاشنایەكەوە سود و قازانجی پێ دەگات ، ئەگەر ببنێ سوارەكان جل و بەرگیان پۆشی بێت و سواری ئەسپی لاواز بن لێكدانەوەكەی پێچەوانەی ئەوی تر دەبێت .