شبهای روشن(٢٠٠٣) - شەوە ڕۆشنەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-04:14:00 - کۆدی بابەت: 3500
شبهای روشن(٢٠٠٣) - شەوە ڕۆشنەکان
فیلم و زنجیرە

زانیاری

فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٣ ـە و لەلایەن (فەرزاد موئتەمن) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و سیناریۆکەشی لەلایەن (سەعید عەقیقی) ـەوە نوسراوە کە لە ڕۆمانی شەوە ڕۆشنەکانی (دۆستۆڤیسکی) نووسەری گەورەی ڕووسیەوە وەرگیراوە.
هەردوو ئەکتەر (مەهدی ئەحمەدی) و (هانیە تەوەسولی) ڕۆڵی سەرەکی ئەم فیلمەن.

فیلمەکە ١٠٧ خولەکە و فرۆشی لە سینەماکاندا کەیشتە ٦٥ ملیۆن تمەن.

چیرۆک

باس لە دوو مرۆڤی تەنیا دەکات، مامۆستایەکی زانکۆ کە دڵتەنگ و بێهیوایە لە کۆمەڵگا و حەز بە خوێندنەوە و پیاسەکردن دەکات، لە شەوێکدا چاوی بە کچێک دەکەوێت و دوای کەمێک قسەکردن دەیباتەوە بۆ ماڵی خۆیان و چەند ڕۆژێک پێکەوە دەبن و زۆر لە بابەتەکانی جیهان پێکەوە باس دەکەن و شەوێکیان جیاوازتر دەبێت لە شەوەکانی دیکە ..


سەرچاوەکان



903 بینین