گرین كارد چییە؟
زۆر كەس بیر لەوە دەكەنەوە كە كۆچ بكەن و بڕۆن لە وڵاتێكی ئەورووپی بژین و كار بكەن، یەكێك لەو شوێنانە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، خەڵك وایدادەنێن كە لەوێ بتوانن ژیانێكی خۆش و داهاتویەكی باش بۆ خۆیان دابین بكەن، بۆیە كۆمەڵێك نووسراوی تایبەت پێشكەش بە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا دەكەن لە وڵاتەكانی خۆیان بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڤیزا یاخود گرین كارد.
كارتی سەوز (Green Card) نیشانەی ئەوەیە كە خاوەنەكەی دەتوانێت بەشێوەیەكی بەردەوام لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یان هەر وڵاتێك بێت بمێنێتەوە و كار بكات، ڕێگا زۆرە بۆ بەدەستهێنانی گرین كارد، یەكێك لەوانە لە ڕێگای خزم و كەسووكارەوە دەبێت كە لەوێ دەژین، یان دەتوانیت لەڕێگەی داواكردنی مافی پەنابەرێتییەوە بەدەستی بهێنیت.
مەرجەكانی گرین كارد
دەتوانیت گرین كاردی وڵاتێك بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی كەسێكی نزیكەوە كە لەو وڵاتە بژی، یان لەڕێگەی بەدەستهێنانی گرێبەستی كارەوە یاخود لە ڕێگەی داواكردنە مافی پەنابەرێتی. بەڵام هەندێك مەرج هەن كە دەبێت جێبەجێ بكرێت پێش بەدەستهێنانی گرین كارد، لەوانە:
- داواکارەکە دەبێت لە یەکێک لە پۆلێنە شیاوەکانی كۆچبەر بێت، كە لە یاسای کاری کۆچ و ڕەگەزنامەی ئەمریکادا باسكراوە
- پەسەندکردنی پەڕەکانی کۆچكردن
- بوونی ڤیزای کۆچبەران
- ڕازیبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
ڕازیبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
ڕازیبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكێكە لە خاڵە هەرە گرنگەكان بۆ بەدەستهێنانی گرین كارد، كە بەستراوەتەوە بە چەند هۆكارێكەوە، چونكە چەند هۆكارێك هەن كە وا لە كەسەكە دەكەن قبووڵنەكرێت، وەك هۆكاری تەندروستی، یان هۆكاری ئاسایشی گشتی، هەروەها هەندێك هۆكار كە تایبەتە بە بەرژەوەندی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
هەنگاوەكانی وەرگرتنی گرین كارد
تەواوكردنی مەرجەكان: یەكەم هەنگاو بۆ وەرگرتنی گرین كارد بریتییە لە تەواوكردنی ئەو مەرجانەی كە پێویستن لە لایەن حكومەتەكەوە.
پڕكردنەوەی هەموو زانیارییەكان: دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی كە هەموو مەرجەكانت بە باشی پڕكردووەتەوە، وەك شوێنی نیشتەجێبوون، پیشەكەت، باری كەسیت، هەرەوها دەبێت هەموو زانیارییەكان ڕاست و بێ كەموكوڕی بن.
ئامادەكردنی دۆسیەی كۆنسڵی: ئەم هەنگاوە زیاتر بۆ ئەو كەسانەیە كە دەیانەوێت مافی پەنابەرێتی بەدەست بهێنن و لە دەرەوەی وڵاتی خۆیانن.
پێشكەشكردنی وەرەقەكان: پاش جێبەجێ كردنی ئەو خاڵانەی كە باسمانكرد هەموو زانیاریەكان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دەدرێت بەو كونسوڵخانەیەی كە دەتەوێت گرین كاردی لێوەربگریت.
ئامادەكردنی ڤیزا لەكاتی خۆیدا: دەبێت ڤیزا ئامادەبێت پێش پێشكەشكردنی گرین كارد بۆ سەفەر كردن، بۆیە دەبێت كاتێكی باش دیاری بكەیت بۆ بەدەستهێنانی ڤیزاكەت.
دۆكۆمێنتی گەشتكردن: دەبێت كەسەكە زانیاری تەواوی هەبێت لەسەر سەفەركردن بۆ ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمریكا یان ئەو وڵاتەی كە دەیەوێت، بۆیە پێوست دەكات هەموو دۆكیۆمێنتەكانی ئامادەبێت پێش وەرگرتنی گرین كاردەكەی، ئەمە بەمەرجێك دڵنیابێت لەوەی كە گرین كارد وەردەگرێت.
مۆڵەتی كار: پێویستە كەسەكە مۆڵەتی كاركردن وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەناو وڵاتەكەدا كاربكات.
پشكنینی پزیشكی: دەبێت هەموو ئەو پشكنینانە بكات كەداوای لێكراوە بۆ ئەوەی ڕەتنەكرێتەوە و گرین كارد وەربگێت.
پاڵپشتی ماددی: لەم هەنگاوەدا دەبێت كەسەكە بیسەلمێنێت كە خۆی دەتوانێت لە وڵاتەكەدا بژی بەبێ یارمەتیدانی حكومەتەكە.
دڵنیابوون لەوەی كە نابنە بارگرانی: دەبێت هەموو پەنابەرەكان دۆكۆمێنتی تایبەت پێشكەش بكەن كە نابنە بارگرانی بەسەر دانیشتوان و حكومەتەكەوە لەدوای وەرگرتنی گرین كارد.
یاسای پاراستنی منداڵ: هەموو كەسێك دەتوانێت داوابكات كە مناڵەكەی لەگەڵ خۆی ببات.
گرین كاردی هەڕەمەكی
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵانە هەڵدەستێت بە پێدانی 5 هەزار گرین كارد بە شێوەی تیروپشك، هەروەها دابەشدەكرێت بەسەر ئەو وڵاتانەدا كە ڕێژەی كۆچكردنیان بۆ ئەمریكا كەمە، هەركەسێك كە وەردەگیرێت دەبێت ئەو مەرجانەی كە پێشتر باسمانكرد جێبەجێی بكات.