بەردی زراو چییە و چۆن دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-02:00:00 - کۆدی بابەت: 3325
بەردی زراو چییە و چۆن دروست دەبێت؟
پرسگەی تەندروستی

بەردی زراو چییە و چۆن دروست دەبێت؟

بەردی زراو لە ئاکامی وشک و ڕەق بوونی بەشێک لە تراوی زراو، تراوی زراو، ماددەگەلێکی وەکو: ئاو، کۆلسترۆل، چەوری، خوێ، زراو، پڕۆتین و بیریلووبین دروست دەبێت، لەوەدەچێ زۆربوونی لە ڕآدە بەدەری ئەم ماددانە هۆی پێكهاتنی بەردی زراو بێ. ئەرکی خوێی زراو لێک کردنەوەی چەورییە. بیلیرووبین سەرچاوەی زەرد و قاوەیی بوونی پیساییە.

هۆکارەکانی بەردی زراو کامانەن؟

  • قەڵەوی (زۆربوونی لەڕادەبەدەری چەوری لە جەستە)
  • ڕەگەزی مێینە (لە ژناندا بەردی زراو بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا ٢ قات زۆرتر دەبینرێ)
  • تەمەن (دوای ٤٠ ساڵی مەترسی ئەم نەخۆشییە زیاترە)
  • بنەماڵەیی یان بۆماوەیی
  • سپی (بڵۆند) بوون
  • سکپڕیی


سەرچاوەکان



737 بینین