چیرۆك و زانیاری فیلم
پیاوێک بە ناوی نەسیم، ئاوارەیەکی ئەفغانییە و ژنەکەی نەخۆشە، دەیەوێت کارێک پەیدابکات بەڵام دۆخی ژنەکەی مەترسیدارە و بە کاری سادە بە زوویی چارەسەر ناکرێ، بەڵام دوای ئەوەی دەزانرێ کە نەسیم پاڵەوانی پاسکیلسواری ئەفغانستان بووە، پێشبڕکێیەک دروست دەکەن و خەڵکی گرەو لەسەر بردنەوە یان دۆڕاندنی نەسیم دەکەن، ئەو دەیەوێت براوەبێت و بە پارەی پێشبڕکێکە چارەی هاوسەرەکەی بکات.
زانیاریەکان
ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن محسن مەخمەلبافەوە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنان و مۆنتاژی بۆ کراوە، بە بەشداری چەند ئەکتەرێک کە پیشەی ڕاستی خۆیان ئەکتەری نییە ( محرم زینال زادە، اسماعیل سلطانیان، محمد رضا کسرایی ) و کاری موزیک و ئاوازی لەلایەن مجید انتظامییەوە بۆ کراوە، براوەی چوار خەڵاتی سیمورغی کریستاڵییە لە گەورەترین فیستیڤاڵی ئێران بەناوی فیستیڤاڵی (فەجر) لەگەڵ سێ خەڵاتی دیکەی نێودەوەتی لە هاوای و مۆناکۆ و ریمینی
دەرهێنەر و نووسەر
موحسن مەخمەلباف
ئەكتەرەكان
محمد رضا کسرایی,اسماعیل سلطانیان,محرم زینال زادە
كات
82 خولەك
بەرواری بڵاوکردنەوە
31/12/1986
سەرچاوەکان
100 بینین